Draw Media

پرۆسەی ئاشتی له‌ توركیا ڕووبەڕووی كاریگه‌رییه‌ ناوچەییەکان دەبێتەوە

پرۆسەی ئاشتی له‌ توركیا ڕووبەڕووی كاریگه‌رییه‌ ناوچەییەکان دەبێتەوە

2025-12-26 11:03:44


 

 کاوە حەسەن _ سه‌نته‌ری ستیمسۆن 
ئاستەنگێکی سەرەکی پرۆسه‌ ئاشتی لە نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئایندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، کە هێزەکانی کورد لە سوریا سەرکردایەتی دەکەن، کە چارەنوسیان بە نزیکییەوە پەیوەستە بە دانوستانەکانی تورکیا و پەکەکە. سەرکردە کوردەکان باس لەوە دەکەن کە ئاشتی لە تورکیا بەبێ یەکلاکردنەوەی دیموکراسی لە سوریا کە ماف و ئاسایشی کورد دەستەبەر بکات، سەرکەوتوو نابێت.

سەنتەری ستیمسۆن لە راپۆرتێكی شیكاریدا كە كاوە حەسەن ئامادەی كردووە دەڵێت:
چاودێران دەڵێن سەقامگیری ناوچەیی پەیوەستە بە حوکمڕانی گشتگیر و لامەرکەزی و بەشداریکردنی بەردەوامی نێودەوڵەتی.
دەستپێشخەری ئاشتی لە نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەنگاوی ڕەمزی بەڵام بەرچاوی بەرهەم هێناوە، لە هەمان کاتدا پرسیاری ئاڵۆزی ناوچەیی بە تایبەتی لە سوریا وروژاندووە. دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە ململانێ، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوای کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری کرد، ئەمەش وایکرد ئەو گروپە هەڵوەشاندنەوەی خۆیان ڕابگەیەنن و ڕێوڕەسمێکی ڕەمزی چەک سووتاندن لە کوردستانی عێراق بەڕێوەببەن.
کاربەدەستانی تورکیا ئەم هەنگاوە وەک ده‌رفه‌تێك بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دەیان ساڵە دەزانن، هەرچەندە دژایەتییه‌كی به‌هێزی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كرێت و هێشتا هیچ چاکسازییەکی دەستووری بۆ گەرەنتیکردنی مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کورد نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن کە پرۆسەکە بەو شیوه‌ لاواز و ناجێگیره‌ بمێنێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand