دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم لێسەندنەوەی متمانەدا
2018-08-23 20:08:18
( درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی ئەگەرەكانی رووبەڕبوونەوەی سەندنەوەی متمانە لێی دایەوە و هۆشداریدا لەوەی هەنگاوێكی لەوشێوەیە زیانێكی زۆر بە ئابووری ئەمریكا دەگەیەنێت.
ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی " فۆكس نیوز" وتی بازاڕ دەڕمێت و هەموان زۆر هەژار دەبن".
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوەهات كە پارێزەری پێشووی " مایكڵ كوهینت" دانینا بەوەدا كە تاوانی كردووە و یاساكانی هەڵبژاردنی پێشێلكردووە و راشیگەیاند بۆ هەموو ئەو كارانەی فەرمانی لە خودی ترەمپەوە پێكراوە.
ترەمپ زۆر بە دەگمەن باس لە ئەگەری سەندنەوەی متمان لێی و ئاراستەكردنی تۆمەتی یاسایی دەكات، لە كاتێكدا لە پۆستی سەرۆكایەتیدایە و ئەوەش پارێزبەندی پێدەبەخشێت.
پەیامنێرانی ئاژانسەكانی هەواڵ دەڵێن پێناچێت هیچكام لە نەیارەكانی ترەمپ هەوڵبدەن بۆ لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لێی پێش وادەی هەڵبژاردنی نیوەی كۆنگرێس لە تشرینی دووەمی داهاتوودا.
بۆچی ترەمپ دەڵێت بازاڕ دەڕمێت؟
ترەمپ لەو چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەدا پرسیاری كرد و وتی:" نازانم چۆن دەكرێت متمانە لە كەسێك بسەندرێتەوە كە كارێكی مەزنی جێبەجێكردووە".
وتیشی:" بوارم بدە با پێت بڵێم چی دەگوزەرێ، ئەگەر من رووبەڕووی سەندنەوەی متمانە ببمەوە، باوەڕم وایە بازاڕ دەڕمێت و هەمووان زۆر هەژار دەبن".
ترەمپ بە ئاماژەدان بۆ سەری وتی:" چونكە بەبێ ئەم بیركردنەوەیە، ئەو ژمارە سەرسوڕهێنەرانەی بەدەستهاتوون، بە ئاراستەی پێچەوانەوە دادەبەزن".
ترەمپ دەربارەی بێدەنگكردنی دوو كچ بە پارە چی وت؟
پارێزەرەكەی ترەمپ، مایكڵ كوهین رایگەیاند لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی سەرۆكایەتیدا لە ساڵی 2016 پارەی بە دوو كچ داوە بۆئەوەی بێدەنگیان بكڕێت.
ئەو دوو كچە بریتین لە ئەكتەری فیلمە سێكسییەكان " ستۆرمی دانییڵز" و نمایشكاری گۆڤاری پلای بۆی " كارین كاكدۆ گال" و دەڵێن پەیوەندییی سێكسییان لەگەڵ ترەمپدا هەبووە.
كوهین دوای سوێندخواردنی یاسایی رایگەیاند بە رێنمایی ترەمپ پارەی بەو دوو كچە داوە و بە ئامانجێكی بنەڕەتی كە كاریگەری خستە سەر هەڵبژاردنەكانە، بەڵام ترەمپ جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی پارەدان بەو دوو كچە پێشێلكردنی یاساكانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە.
هەروەها كوهین ئاشكراشیكرد لە پارەی تایبەتی خۆی پارەی بەو دووكچە داوە نەك لە بودجەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تا كاتێكی دواتریش نەیناسیون.
لە تەمموزی رابردووشدا كۆهین تۆمارێكی دەنگی خۆی و ترەمپی بڵاوكردەوە كە باس لە پێدانی بڕەپارەی یەكەم دەكەن پێش هەڵبژاردنەكان و سەرۆكی ئەمریكا كۆهینی بەوە تۆمەتباركرد بەوەی ئەو چیرۆكانە دروست دەكات بۆ ئەوەی حكومێكی سووك بدرێت وتی :" دانی بە تۆمەتێكدا ناوە كە تاوان نییە و كەس لێی تێ ناگات".
ترەمپ وتیشی" لە راستیدا ژمارەیەكی وۆر نمایشی تەلەفزۆیۆنییم بینیوە، هەندێكجار چەند زانیارییەكی زۆرت لەو نمایشانە دەستدەكەوێت، ئەو دوو تۆمەتە ناگەنە ئاستی تاوان و لە بودجەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبووو".
لە پێدانی پارە بەو دوو كچە یاساكانی هەڵبژاردن پێشێلكراون؟
دۆسیەی پێدانی پارە بەو دوو كچە بۆئەوەی بێدەنگبن لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ كۆمسیۆنی فیدراڵی هەڵبژاردنەكان بەرزكرایەوە.
لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا پارەكە بۆ پاراستنی ناوبانگی كەسیی ترەمپ دراوە، یان بۆ پاراستنی وێنەی ترەمپ وەك كاندیدێكی سەرۆكایەتی؟ ئایا ترەمپ دوای تۆمەتباركردنی بەڕێوەبەری هەڵمەتی بانگەشەكەی و پارێزەرە تایبەتەكەی پارێزراو دەبێت؟
لە یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا پێویستە هەر بڕە پارەیەك بە ئامانجی كاریگەری خستە سەر پرۆسەی دەنگدان دەدرێت ئاشكرابكرێت و ئەگەر دەربارەی پێدانی ئەو پارەیە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ترەمپ بكرێتن ئەوا لە رێگە دادگای ئاساییەوە ناكرێت، كە ئەو هێشتا لە پۆستی سەرۆكدا بێت، بەڵكو پێویستە لە رێگەی كاراكردنی پرۆسەی سەندنەوەی متمانەوە بێت لە كۆنگرێسی ئەمریكا، لەسەر داواكاری گشتیش پێویستە بیسەلمێنێت كە ترەمپ بە فیعلی ئەو پارانەی پێشكەشی كۆهین كردووە بە ئامانجی هەڵبژاردنەكان.
چۆن ترەمپ كەوتە پارادۆكسەوە؟
ستۆمی دانیێڵز، ئەكتەری فیلمە سێكسییەكان و كارین كاكدۆ گال كچە مۆدێلی گۆڤاری پلای بۆی دەڵێن كە پەیوەندیی سێكسییان لەگەڵ ترەمپدا هەبووە و سێكسیان لەگەڵدا كردووە، ترەمپ لە یەكەمین قسەیدا دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ ستۆرمی دانیێڵز لە نیسانی رابردوودا رەتیكردەوە زانیاری هەبێت كە 130 هەزار دۆلار لە رێگەی كۆهینی پارێزەرییەوە درابێت بەو كچە.
دانیێڵز كە ناوی راستەقینەی " ستیفانی كلیفۆر"ە دەڵێت ساڵی 2006 لە ژووری هۆتێلێكدا لەگەڵ ترەمپدا سێكسی كردووە و كاتێك رۆژنامەنوسێك لەناو فڕۆكەی سەرۆكایەتی " ئێر فۆرس وەن" پرسیاری ئەوەی لە ترەمپ كرد كە زانیاریی هەیە دەربارەی سەرچاوەی ئەو پارەیەی كە كۆهین بە دانییڵزی داوە، ترەمپ وتی:" نازانم".
بەڵام لە مانگی دواتردا ترەمپ بە رەسمی ئاشكرایكرد لە 2016دا لە نێوان 100.001 و 250.000 دۆلاری داوەتە كۆهین بۆ ئەو خەرجییەكان.
دواتر چی روودەدات؟
پێناچێت پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی نیوەی كۆنگرێس لە شەی تشرینی دووەمدا هیچ رێوشوێنێك دژی ترەمپ بگیرێتەبەر، چونكە دیموكراتەكان دەیانەوێت لە كۆنگرێسدا هەژمونی كۆمارییەكان بشكێنن كە ترەمپ خۆی كۆمارییە و ئێستا ئەوان زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانیان بەدەستەوەیە.
هەر لە هەمان چوارچێوەدا لەوانەیە مایكڵ كوهین، رەزامەندیی دەرببڕێت ئامادە بێت بۆ لێدوان لە لێكۆڵینەوەكانی دەنگۆی بووونی پەیوەندی لە نێوان هەڵمەتی ترەمپ و روسیادا، تا ئێستا دیارنییە كە كوهین لەبەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوە تایبەت بەو پرسە كە " رۆبەرت مۆلەر" بەڕێوەیدەبات، قسەدەكات یان نا، بەڵام پارێزەرە تایبەتەكەی رایگەیاند كۆهین خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر لەبەردەم ئەو لیژنەیەدا قسەبكات.
http://www.bbc.com/arabic/world-45286212