سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دابەشبوونی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەسەر یەکە کارگێڕییەکاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی یەکەم 2025

دابەشبوونی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەسەر یەکە کارگێڕییەکاندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: درەو 

? پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سنوری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بۆ ساڵی 2024؛
? ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (6 ملیۆن و 519 هەزار و 129) کەسەو (2 ملیۆن و 841 هەزار و 634) کەسیان بە ڕێژەی (43.59%) لە قەزای ناوەندی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) نیشتەجێن و (3 ملیۆن و 677 هەزار و 495) کەسیان بە ڕێژەی (56.41%) لە سنوری کارگێڕی قەزاو ناحیەو گوندەکان چڕبوونەتەوە. لەسەر ئاستی قەزاکانیش سنوری کارگێڕی قەزای (زاخۆ) لە پارێزگای دهۆک بە (398 هەزار و 876) کەس زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی تێدایە، سنوری کارگێڕی قەزای (ماوەت) لە پارێزگای سلێمانی بە (3 هەزار و 843) کەس کەمترین ژمارەی دانیشتوانی تێدایە.
? ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر (2 ملیۆن و 517 هەزار و 534) کەسەو (ملیۆنێک و 288 هەزار و 538) کەسیان بە ڕێژەی (51.2%) لە قەزای ناوەندی پارێزگاکە نیشتەجێن و (ملیۆنێک و 228 هەزار و 996) کەسیان بە ڕێژەی (48.8%) لە سنوری کارگێڕی قەزاو ناحیەو گوندەکانی سنوری پارێزگاکە چڕبوونەتەوە. سنوری کارگێڕی قەزای (بنەسڵاوە) زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی تێدایەو بە ڕێژەی (12.5%)ی دانیشتوانی پارێزگاکەو قەزای (سیدەکان)یش بە ڕێژەی (0.76%) کەمترین ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە پێکدەهێنن. 
? ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی (2 ملیۆن و 401 هەزار و 724) کەسەو (ملیۆنێک و 56 هەزار و 67) کەسیان بە ڕێژەی (44%) لە قەزای ناوەندی پارێزگاکە نیشتەجێن و (ملیۆنێک و 345 هەزار و 657) کەسیان بە ڕێژەی (56%) لە سنوری کارگێڕی قەزاو ناحیەو گوندەکانی سنوری پارێزگاکە چڕبوونەتەوە. سنوری کارگێڕی قەزای (کەلار) زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی تێدایەو (8.9%)ی دانیشتوانی پارێزگاکەو قەزای (ماوەت)یش بە ڕێژەی (0.16%) کەمترین ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە پێکدەهێنن. 
? ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای دهۆک (ملیۆنێک و 599 هەزار و 871) کەسەو (497 هەزار و 29) کەسیان بە ڕێژەی (31.1%) لە قەزای ناوەندی پارێزگاکە نیشتەجێن و (ملیۆنێک و 102 هەزار و 842) کەسیان بە ڕێژەی (68.9%) لە سنوری کارگێڕی قەزاو ناحیەو گوندەکانی سنوری پارێزگاکە چڕبوونەتەوە. سنوری کارگێڕی قەزای (زاخۆ) زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی تێدایەو بە (24.9%)ی دانیشتوانی پارێزگاکەو قەزای (باتیفیا)یش بە (19 هەزار) دانیشتوو و ڕێژەی (1.2%)ی کەمترین ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە پێکدەهێنن. 

خشتەکانی خوارەوە شێوازی دابەشبوونی ژمارەو ڕێژەی دانیشتووان لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) ڕووندەکاتەوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 12 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)