سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

داوادەكرێت سیستمی عێراق بكرێت بە سەرۆكایەتی

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئاب 2018

داوادەكرێت سیستمی عێراق بكرێت بە سەرۆكایەتی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی " عەسائیبی ئەهلی حەق" كە یەكێكە لە گروپەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبیی داوادەكات سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق لە پەرلەمانییەوە بكرێت بە سەرۆكایەتی.
خەزعەلی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوێتی:" هیچ چارەسەرێكی راستەقینە نییە لەگەڵ بوونی سیستمی پەرلەمانی كە حكومیی وڵات دەكات بە شێوەی بەش بەشێنە و مانەوەی دۆخەكە دەبێتە هۆی بوونی گەندەڵیی و گەندەڵكاران، چونكە سیستمەكە، سیستمی بەشبەشێنەیە، لەبەرئەوە داوا لە هەموان دەكەم هاوكاربن بۆ گۆڕینی سیستم بۆ سیستمی سەرۆكایەتی یان نیمچە سەرۆكایەتی كە وڵات رزگاربكات".
عەسائیبی ئەهلی حەق لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی " فەتح"ی هادی عامری بەشداریكرد و توانی 15 كاندیدی بۆ خولی نوێی پەرلەمان سەربكەون.

كاندیدە دەرچووەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

چۆن بیر لە شار بکەینەوە؟

null
پێش 8 کاتژمێر

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت

null
پێش 18 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟