Draw Media

بەشێك لە زەویەكان رۆچووە، بەشێك لە مەنهۆڵەكان گیراون

بەشێك لە زەویەكان رۆچووە، بەشێك لە مەنهۆڵەكان گیراون

2025-12-12 18:29:24


 
درەو:
زیانی لافاوەكەی چەمچەماڵ و تەكیەو شۆڕش زۆر لەوە زیاترە باس دەكرێت، زیاتر لە (2) هەزار ماڵ زیانیان پێگەیشتووە، نزیكەی (500) ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە، ئاوی چەمچەماڵ بەتەواوی بڕاوە، بەشێك لە شەقام و زەویەكان رۆچوون، مەنهۆڵ و زێرابەكان گیراون، مەترسی گەورە درووست دەبێت ئەگەر بارانی بەخۆڕ ببارێت.

زیانەكان:
بەپێ راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان (LCC) زیانەكان بەم شێوەیەیە:
زیانەكان:
-    2 كەس گیانیان لەدەستداوە
-    12 كەس بریندار
-    1607 خانو زیانیان بەركەوتووە
-    200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە
-    115 دوكان و ماركێت زیانیان بەركەوتووە
-    450 پرۆژە زیانیان بەركەوتووە 
بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) زیانەكان زۆر زیاترە لەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە:
تەنیا لە ناحیەی شۆڕش بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش:
-    زیاتر لە (700) ماڵ تەنیا لە ناحیەی شۆڕش زیانیان بەركەوتووە.
-    زیاتر لە (250) ئۆتۆمبێل تەنیا لە ناحیەی شۆرش زیانیان بەركەوتووە.
-    زیاتر لە (50) دووكان و كۆگا زیانیان بەركەوتووە
-    
لە ناحیەی تەكیە:
-    نزیكەی (100) ماڵ زیانیان بەركەوتووە
-    نزیكەی (50) ئۆتۆمبێلە زیانیان بەركەوتووە

لە شاری چەمچەماڵ
-    زیاتر لە (هەزار) ماڵ زیانیار بەركەوتوووە.
-    زیاتر لە (150) دوكان و كۆگا زیانیان بەركەتووە
-    زیاتر لە (200) ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەتووە
-    زیاتر لە (12) فەرمانگە ئاوی تێچووەو

باخچەكان:
لە چەمچەماڵ كۆی (25) باخچە (5) باخچەی گەورە بەتەواوی تێكچووە (باخچەی بەردەم باخی گشتی، باخچەی بەردەم بەنزینخانەی حەمید جاف، باخچەی تەنیشت بەنزینخانەی حەمید جاف، باخچەی شەهید نازم، باخچەی نەورۆز) سەرجەمیان زیانیان بەركەوتووەو لەناو چوون.
فەرمانگەكان
-    هۆڵێ رۆشنبیری بەتەواوی لافاو دایپۆشیوە
-    كتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
-    فەرمانگەی پاسپۆرت
-    بینای قایمقامیەت
-    بەڕێوەبەری پۆلیسی نزیك بینای قایمقامییەت
-    بنكەی ئاسایشی تەنیشت رۆشنبیری

لافاو چەمچەماڵی تینیوتركردووە
-    بۆری ئاوی چەمچەماڵ لە دەربەندی بازیان و تەكیەوە بۆ چەمچەماڵ دەرۆیشت لەكاركەوتووەو ئاو بۆ چەمچەماڵ ناچێت
-    بەشێك لە بۆرییەكانی ئاوی بانی مەقان بۆ چەمچەماڵ لەكاركەوتووە
-    لەدوای لافاوەكەوە ئاوی چەمچەماڵ لەكاركەوتووەو چەمچەماڵ و شۆڕش بێ ئاوە

رۆچونی شەقامەكان
-    بەشێك لە شەقامەكان رۆچوون و بەشێك لە شەقامەكان تێكچوون وەك شەقامی بەردەم هۆڵی رۆشنبیری و كتێبخانەی گشتی و شەقامە سەرەكییەكەی كەركوك – سلێمانی.
-    بەشێكی زۆری زێراب و مەنهۆڵەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە تێكچوون و پڕبوونەتەوەو بارانی ترو لافاوی تر زیانی زیاتر دەكات.
-    ژمارەیەكی زۆری مەڕو رەشە وڵاخ و مریشك و جوجەڵە لەناو چوون.

شارەوانی چەمچەماڵ چیان هەیە:
سەرچاوەیەك لە شارەوانی چەمچەماڵ بە (درەو)ی راگەیاند شارەوانی چەمچەماڵ پەراوزترین شارەوانیە:
-    نەسریەی شارەوانی چەمچەماڵ و بە حەوت شارەوانیەوە پێشتر (4) ملیۆن دیناربووەو لەم دواییە كراوە بە (8) ملیۆن دینار،
-    بەڵام مانگانە بۆ نمونە مانگی ئاب ( 4 ملیۆن و 796 هەزار) دینار تەنیا بۆ گاز و رۆنی تانكەرەكانی نەوت خەرجكراوە بۆ ئاودانی باخچەكان.
-    بەشێكی تری بۆ خەرجییەكانی ئۆتۆمبێلەكانی ترە و چاككردنەوەیانە و هیچ نامێنێتەوە

ئامێرەکانی شارەوانی چەمچەماڵ 
-    پیک ئاب ٣ دانە
-    گڵابە ٥ دانە ٢ دانەیان لەبێ تاییدا لەكاركەوتوون
-     تانکەری ئاوهێنان ٥ دانە بۆ ئاودانی باخچەكانە
-    تانکەری سەحبی پیسایی ١ دانە 
-    تانکەری کردنەوەی زێراب ١ دانە 
-     تراکتۆر ٢ دانە 
-    گرێدەر ١ دانە 
-    شۆفڵ  وحفارە مشترک ١ دانە 
-    حفارە زنجیر خراپ لەکار كەتووە ١ دا
-    بەشی زۆری ئامێرەكان لەكار كەوتووە.
-    هیچ بڕە پارەیەك بۆ پاكردنەوەی مەنهۆڵەكان و راستكردنەوەی رێڕەوە ئاوییەكان خەرجنەكراوە.
بەڕێوەبەری رێگاوبانی چەمچەماڵ دەڵێت بە (450) گوند و (7) ناحیە تەنیا یەك شۆفڵمان هەیە. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand