Draw Media

" لە 125 ملیۆن دۆلارەكەی وەرگیراوە بڕێك بۆ چەمچەماڵ خەرجبكەن"

" لە 125 ملیۆن دۆلارەكەی وەرگیراوە بڕێك بۆ چەمچەماڵ خەرجبكەن"

2025-12-12 10:20:37


درەو:

كاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو

بۆ ناتوانن لەو 125 ملیۆن دۆلارەی کە بە ناوی  چەمچەماڵ و ئەنفال کراوان  کە وەرگیراوە ، بڕێکیان بۆ خەرج بکەن..!!
کۆمپانیا نەوتیەکان پێشەکی پارەیان ڕادەستکردووە بۆ بوژاندنەوەی ناوچەکان !
حکوومەت  125 ملیۆن دۆلاری  بۆ   پڕۆژەکانی ئەنفال کراوان ، لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز  وەرگرتووە ،  بەڵام  لەبری پڕۆژەکان دراوە بە حیزبەکان!!! لەگەڵ 1.075  یەک ملیار  و حەفتا و پێنج ملیۆن دۆلاری تریش !،  ئەو 1,2  (ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلارە)  جگە حیزبە دەسەڵاتدارەکان،   تەنانەت وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانیش نازانێت چی بەسەر هاتووە....
چەمچەماڵ پێویستە قەرەبوو بکرێتەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە دەرەجەی یەکەم ، وە ئەگەر دەرکەوت و سەلمێنرا کە کەمتەرخەمی لە لایەن کۆمپانیاکان هەبووە بۆ  گرتن  یان گۆڕینی ڕێڕەوە ئاویەکان ،  ئەوا کۆمپانیاکان دەبێت قەرەبووی  تەواوی زەرەر و زیانەکان هەمووی بە  زەرەر و زیانی هاوڵاتیان و حکومەتیش بکاتەوە....
بەڵام ئایا کۆمپانیا نەوتیەکان  ئەوانەی کار دەکەن ئەرکیان چی دەبێت و چی لە ئەستۆیان دەبێت ؟
لەبەرئەوەی گرێبەستەکانیان شاراوەیە و بەردەست نییە ، ناتوانین سەبارەت بە پابەندیەکانیان هیچ بڵێین بە ووردی! بەڵام ئەوەی داننپێدانراوە لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێم کە بۆ( شیرینی نەوت)( بونیادنانی تواناکان)تەنها پێش ساڵی ٢٠١٢  ، لە کۆمپانیاکان لە کاتی گربەست و بە پێشەکی 3,2 ملیار دۆلار وەرگیراوە ....بەڵگەکان لە سایتی سامانە سرووشتیەکان وەرگیراوە لە خوارەوەیە....لەوشیرینی نەوتە  125 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەی ئەنفال کراوان بووە، ...
هەروەها  بە ووتەی چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومی باڵای پێشوو:
( شیرینی نەوت بۆ ناوچەکان بەبڕی ٣ ملیار دۆلار دراوە بە حزب لەبری حکومەت ....)!
 بە پێی خشتەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان بۆ ناوچەی ئەنفالەکان 287 ملیۆن دۆلار بووە ، بە پێی خشتەکە  165 ملیۆن دۆلاری خەرج کراوە ، کە ئەویش جێگای گومانە !!! بەڵام لەو بڕە 125 ملیۆن دۆلار بەڵێندراوە کە چەمچەماڵی تێدایە ، بەڵام خەرج نەکراوە و وەریش گیراوە لە کۆمپانیاکان!
  125 ملیۆن دۆلارەکە و 200 ملیۆن  دۆلاری هەڵەبجە و 875 ملیۆن  دۆلاری شوێنەکانی تریش تەنانەت وەزارەتیش نازانێت چی لێ کراوە...!!! بەڵام  خۆیان دەڵێن وەرگیراوە پێشەکی!!
  حکومەت  بیەوێت ئەتوانێت لەو  125 ملیۆن دۆلارە ئێستا چەمچەماڵ گەشە پێ بدات کە وەرگیراوە بە ناویانەوە...!! هیچ وەزیرێک ئەوێڕێت باسی بکات لە ئەنجومەنی وەزیران!!!
کەواتە بۆ  بەدەمەوە چوونی چەمچەماڵ و شوێنە کارەساتبارەکان، پێویستە شانبەشانی  ڕێکخراوەکان و خێرخوازان و هاوڵاتیان...... ، حکومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت  کە ئەگەر کەمتەرخەم بوون،  لەگەڵ بڕێکی ئەم 125 ملیۆن دۆلارە لە حیزب یان وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان یان کۆمپانیا نەوتیەکان ئەگەر حکومەت بڵێت وەرمنەگرتووە،   لە ئێستادا بۆ چەمچەماڵ دابین بکرێت .....👇

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand