ئاماری هێرش و چالاكی هێزەكانی روسیا لە سوریا 

Draw Media

2018-08-23 10:18:40



(درەو میدیا) :
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە گرتە ڤیدیۆییەكدا ئامارەكانی جوڵە و چالاكییەكانی لە سوریا بڵاوكردەوە:.
- زیاتر لە 63 هەزار سەرباز كە 26 هەزاریان ئەفسەر و 434 ژەنەراڵبوون بەشداری كردە سەربازییەكانیان لە سوریا كردووە.
- زیاتر لە 39 هەزار هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون كە ڕۆژانەی زیاتر لە 100 هێرش ئەنجامدراوە، كە 34 فڕۆكەی شەڕكەر و 16 هێلیكۆپتەری جەنگی لە بنكەی حمێمیم جێگیركراون  
- زیاتر لە 139 جوڵەی دەریا ئەنجامدراوە كە 89ی كەشتییە جەنگییەكان و 14  ژێردەریایی و كەشتی بچوك بوون و زیاتر لە 100 موشەكی كالیبەر ئاراستەی ئامانجەكان كراون.
- زیاتر  91%ی هێزە ئاسمانییەكانی ڕوسیا شارەزایی جەنگیان لە كردە سەربازییەكان وەرگرتووە و جۆرەها چەكیان تاقیكردووەتەوە.
- زیاتر لە 231 جۆر چەكی نوێ و پێشكەوتووی لە جەنگەكەدا تاقیكردووەتەوە، كە سەرجەمیان كاریگەری دیاریان هەبووە. ئەمە جگە لە تاقیكردنەوەی جۆرەها فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
-  سوپای سوریا 96%ی خاكی سوریای كۆنترۆڵكردووەتەوە لەكاتێكدا پێش ئەوەی ڕوسیا كردە سەربازییەكانی دەستپێبكات 8%ی خاكی وڵاتەكەی بەدەستەوەمابوو.
 لە ساڵی 2015 دا ڕوسیا بەشداری لەشەڕەكانی سوریا كردووە و لە ماوەیەكەی كەمدا جەنگەكەی لە قازانجی ڕژێمی سوریا گۆڕی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand