رێژەی بەشداری نێر و مێ لە هەڵبژاردنەكاندا
2025-12-03 11:28:34
راپۆرتی درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛
🔹 لەسەر ئاستی بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)، (2 ملیۆن و 168 هەزار و 116) کەس بەشداریکردووە، (976 هەزار و 806)یان بە ڕێژەی (45.2%) ژنان پێکیانهێناوە.
🔹 لەسەر ئاستی (15) بازنەکەی عێراق، (9 ملیۆن و 828 هەزار و 968) کەس بەشداریکردووە، (4 ملیۆن و 21 هەزار و 883)یان بە ڕێژەی (40.9%) ژنان پێکیانهێناوە.
🔹 لەسەر ئاستی (18) بازنەکەی هەڵبژاردن (عێراق و هەرێمی کوردستان)، (11 ملیۆن و 997 هەزار و 84) کەس بەشداریکردووە، (4 ملیۆن و 998 هەزار و 689) یان بە ڕێژەی (43.1%) ژنان پێکیانهێناوە.
🔹 ژنان لە بازنەی پارێزگای دهۆک، لەسەر ئاستی عێراق بەرزترین ڕێژەی بەشدارییان تۆمارکردووە، لە کۆی (624 هەزار و 971) بەشداربوو، (295 هەزار و 692) یان بەڕێژەی (47.3%) تۆمار کردووە.
🔹 بەشداری ژنان لە بازنەی پارێزگای هەولێر (44.3%) بووەو لە کۆی (800 هەزار و 889) بەشداربوو (354 هەزار و 527) کەس بوونە.
🔹 بەشداری ژنان لە بازنەی پارێزگای سلێمانی (44%) بووەو لە کۆی (742 هەزار و 256) بەشداربوو (326 هەزار و 587) کەس بوونە.
🔹 بەرزترین ڕێژەی بەشداری ژنان لە سەر ئاستی بازنەکانی عێراق لە بازنەی پارێزگای کەرکوک تۆمار کراوەو لە کۆی (621 هەزار و 773) بەشدابوو (279 هەزار و 795)یان بە ڕێژەی (45%) ژنان پێکیانهێناوە.
🔹 نزمترین ڕێژەی بەشداری ژنان لە سەر ئاستی بازنەکانی عێراق لە بازنەی پارێزگای میسان تۆمار کردوەوە لە کۆی (256 هەزار و 988) بەشدابوو (99 هەزار و 607)یان بە ڕێژەی (38.8%) ژنان پێکیانهێناوە.
خشتەو چارت


