Draw Media

کەرکوک و کێبڕکێی هەڵبژاردن2005 - 2025

کەرکوک و کێبڕکێی هەڵبژاردن2005  - 2025

2025-11-25 12:20:44



شیكاری: درەو 

🔻 پێگه‌ی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای كه‌ركوك:
🔹 خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراق لە پارێزگای كه‌ركوك له‌ (30/1/2005) له‌ كۆی (576 هه‌زار) دەنگدەری ئەو پارێزگایە (397 هەزار و 244) کەس بە ڕێژەی (69%) بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد، کورد (لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و کۆمەڵی ئیسلامی) (239 هەزار و 232) ده‌نگیان به‌ڕێژه‌ی (61%)ی به‌شداربووان به‌ده‌ستهێنا.
🔹 لە هەڵبژاردنی 15/12/2005ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك كە (9) كورسی بۆ تەرخان کرابوو لە کۆی (585 هەزار و 542) کورد (لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و یەکگرتووی ئیسلامی) (318 هەزار و 892) ده‌نگیان به‌ڕێژه‌ی (55%)ی دەنگە دروستەکانی به‌ده‌ستهێنا، لیستی هاوپەیمانی کوردستانی (5) كورسی له‌ كۆی (9) كورسی برده‌وه‌.
🔹 پاش (20) ساڵ و له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ (11/11/2025) له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ كۆی (592 هه‌زار و 283) ده‌نگی دروست، كورد (یه‌كێتی، پارتی، نه‌وه‌ی نوێ، به‌ره‌ی گه‌ل، سۆسیالست) (253 هه‌زار و 44) ده‌نگی به‌ڕێژه‌ی (42.7%)ی به‌شداربووان به‌ده‌ستهێناو (5) كورسی له‌ كۆی (12) كورسی برده‌وه‌.

یەکەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراق لە ساڵی 2005
لە هەڵبژاردنی 30/1/2005ی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراق لە پارێزگای كەركوك لە كۆی (576 هەزار) دەنگدەری ئەو پارێزگایە بە رێژەی (69%) بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کردو (397 هەزار و 224) کەس بە دروستی دەنگیان دابوو (6 هەزار و 62) دەنگیش پوچەڵ کرایەوە. 
لەبەر ئەوەی عێراق لەو هەڵبژاردنەدا لە یەک بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو بۆیە کورسی تەرخانکراو دیاری نەکرابوو بۆ پارێزگاکان.
لەم هەڵبژاردنەدا (لیستی هاوپەیمانی کوردستانی) کە زۆرینەی پارتە سیاسییە کوردییەکانی لەخۆگرتبوو جگە لە کۆمەڵی ئیسلامی، زۆرینەی دەنگەکانی پارێزگاکەی بەدەستهێنا کە رێژەی (59.7%) گشتی دەنگەکانی پارێزگاکە بوو، بۆ وردەکاری تەوای ئەنجامەکان بڕوانە (چارتی  ژمارە (1) و خشتە ژمارە (1)).

(چارتی  ژمارە (1) و خشتە ژمارە (1)).


 دووەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2005 
لە هەڵبژاردنی 15/12/2005ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك لە كۆی (691 هەزار و 581) دەنگدەری ئەو پارێزگایە كە 9 كورسی بۆ تەرخان کرابوو (595 هەزار و 335) کەس دەنگیاندا، (585 هەزار و 542) دەنگی دروست بە ڕێژەی (84.7%) هەژمار کراو (9 هەزار و 793) کارتی دەنگدانیش پوچەڵ کرایەوە. لیستی هاوپەیمانی کوردستانی زۆرینەی دەنگ و کورسی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. وەک لە (چارتی ژمارە (2) و خشتەی (2)) دا رونکراوەتەوە.

(چارتی ژمارە (2) و خشتەی (2))


سێیەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی 2010
لە هەڵبژاردنی 7/3/2010 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە كورد بە چەند لیستێك بەشداری كرد، لە كۆی (557 هەزارو 37) دەنگدەری پارێزگای كەركوك، لە لیستە سەركەوتووەكاندا لیستی هاوپەیمانی كوردستانی كە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و چەند پارتێكی دیكە پێكهاتبوو، توانی  (206 هەزارو 542) دەنگ بەرێژەی (37%)ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە بەدەستبهێنێت و 6 كورسی لە كۆی 12 كورسی پشكی ئەو پارێزگایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستبهێنێت، كە رێژەی كورسیەكانی (50%) دەكات، هاوكات لیستی عێراقیە (211 هەزارو 336) دەنگ و بەرێژەی (37.9%)ی دەنگی لیستە سەركەوتوەكانی ئەو پارێزگایەو 6 كورسی بەدەستهێنا واتا (50%) و لیستی رافیدەین (28 هەزارو 78) دەنگ و بەرێژەی (5%)  و )1( كورسی لە كورسی كۆتای بەدەستهێنا.
سەرەرای دەنگی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی كە (206 هەزارو 542) دەنگی بەدەستهێنابوو دەنگی سەرجەم لیستە كوردیەكان لەو پارێزگایە (278 هەزارو 170) دەنگی بەدەستهێنابوو بەرێژەی (49.9%)ی دەنگی ئەو پارێزگایە بەو پێەی لیستی گۆران (36 هەزارو 554) دەنگ و یەكگرتووی ئیسلامی (24 هەزارو 274) دەنگ، كۆمەڵی ئیسلامی (7 هەزارو 175) دەنگی بەدەستهێنابوو حیزبی شیوعی (3 هەزارو 397) دەنگی بەدەستهێنا بوو، كە نزیكەی (70 هەزار) دەنگە، كە ئەو لایەنانە لەبەر ئەوەی دەنگی پێویستیان نەهێنا بۆ كورسیەك كە بەهای كورسیەك (46 هەزارو 419) دەنگ بووە، هیچ كورسیەكیان بەدەستنەهێناو دەنگەكانیان سوتا.
بەو پێیەش دەنگی كورد لە نێوان 2005 بۆ 2010 لە (63.4%) دەنگی ئەو پارێزگایەوە بۆ (49.9%)ی دەنگی ئەو پارێزگایە دابەزی، واتا بەرێژەی (13.5%)ی دەنگەكانی دابەزی، رێژەی كورسیەكانیشی بەهەمان شێوە (13.4%) دابەزی. (بڕوانە چارتی ژمارە (3) و خشتەی ژمارە (3)).
چارتی ژمارە (3) و خشتەی ژمارە (3)

چوارەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2014
لە هەڵبژاردنی 30/4/2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك لە كۆی (570 هەزار و 795) دەنگدەری ئەو پارێزگایە كە 12 كورسی هەبوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكێتی (209 هەزار و 964) دەنگی بەدەستهێنا (6) كورسی و پارتی (63 هەزار و 76) دەنگی بەدەستهێنا )2( كورسی بردەوە بەهای كورسی لەو پارێزگایە (47 هەزار و 566) دەنگ دەكات .بۆ وردەکاری ئەنجامەکان (بڕوانە و چارتی ژمارە (4) و خشتەی ژمارە (4)).

چارتی ژمارە (4) و خشتەی ژمارە (4)


پێنجەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12ی ئایاری 2018 دا  لە پارێزگای كەركوك پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایەی نەكرد، لە كۆی (12) كورسی و (484 هەزارو 618) دەنگدەر. 
-    یەكێتی نیشتیمانی 6 كورسی و (183 هەزارو 283) دەنگی بەدەستهێنا.
-    هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك 3 كورسی و (84 هەزارو 102) دەنگی بەدەستهێنا.
-    بەرەی توركمانی 3 كورسی و (79 هەزارو 694) دەنگی بەدەستهێنا.
-    لیستی نیشتمان (گۆڕان، هاوپەیمانی، كۆمەڵ) لە كەركوك (14 هەزارو 118) دەنگی بەدەستهێنا بەبێ كورسی.
-    نەوەی نوێ (13 هەزارو 96) دەنگی بەدەستهێنا.
-    حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان (7 هەزارو 243) دەنگی بەدەستهێنا.
-    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (4 هەزارو 631) دەنگی بەدەستهێنا. بۆ وردەکاری ئەنجامەکان (بڕوانە چارتی ژمارە (5) خشتەی ژمارە (5)).

چارتی ژمارە (5) خشتەی ژمارە (5)


شەشەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021
بەپێی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك، كە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو، پارێزگاكە لە سێ بازنەی هەڵبژاردن پێكهاتبوو, لە سەر ئاستی هەرسێ بازنەكەی هەڵبژاردن (409 هەزار و 494) دەنگی ڕاستەقینە بەدەستهاتووە، بەجۆرێك؛
-    پێكهاتەی كورد زۆرینەی دەنگەكانی پارێزگاكەی بردووەتەوە بە (160 هەزار و 370) دەنگ.
-    پێكهاتەی عەرەب بە پلەی دووەم دێت بە (120 هەزار و 672) دەنگ.
-    پێكهاتەی توركمان پلەی سێیەمی هەیە بە (45 هەزار و 773) دەنگ.
-    سەربەخۆكانیش (82 هەزار و 679) دەنگیان بەدەستهێناوە.
بڕوانە خشتەی ژمارە (6).
لە سەر ئاستی هەرسێ بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو؛ پێکهاتەی کورد دەنگەکانی دابەشبووە بەسەر (یەکێتی (82 هەزار و 286) دەنگ و (4) كورسى، پارتی (49 هەزار و 538) دەنگ و (2) كورسى، نەوەی نوێ (25 هەزار و 391) دەنگ و (1) كورسى، بزوتنەوەی گۆڕان (2 هەزار و 481) دەنگ، سۆسیالست (425) دەنگ، زەحمەتکێشان (249) دەنگ و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی بەهۆی ئەوەی کاندیدیان نەبووە بۆیە هیچ دەنگێکیان بەدەست نەهێناوە). بڕوانە خشتەی ژمارە (7).

خشتەی ژمارە (6 و 7)


حەوتەم: كەركوك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2025
خولی شه‌شه‌می هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ی 11ی 2021 دا  له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه‌ركوكیش هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بوو، (12) كورسی گشتی بۆ ته‌رخان كرابوو جگە لە کورسییەکی کۆتای مەسیحی. له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه‌ (953 هه‌زار و 267) هاوڵاتی ماقی ده‌نگدانی هه‌بوو، له‌ هه‌ڵبژاردنەکەدا له‌و پارێزگایه‌ كورد به‌ په‌رته‌وازه‌یی به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردوو، ئه‌نجامه‌كانیشی وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند؛ (621 هه‌زار و 733) هاوڵاتی به‌ ڕێژه‌ی (65%) به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوو، (592 هەزار و 283) بەشداربوو بە دروستی دەنگیان دابوو، ئاستی ده‌نگی لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
-    یەكێتی نیشتیمانی (4) كورسی و (178 هەزارو 845) دەنگی بەدەستهێنا.
-    حزبی ته‌قدوم (3) كورسی و (107 هەزارو 37) دەنگی بەدەستهێنا.
-    بەرەی توركمانی عێراقی یه‌كگرتوو (2) كورسی و (66 هەزارو 179) دەنگی بەدەستهێنا.
-    پارتی دیموكراتی كوردستان (1) كورسی و (59 هەزارو 374) دەنگی بەدەستهێنا.
-    هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك (1) كورسی و (53 هەزارو 46) دەنگی بەدەستهێنا.
-    هاوپەیمانی عه‌زم (1) كورسی و (46 هەزارو 412) دەنگی بەدەستهێنا.
-    ته‌واوی لیست لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ كورسییان مسۆگه‌ر نه‌كرد بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (81 هه‌زارو 390) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ (چارتی ژمارە (7) خشتەی ژمارە (11)) هاتووه‌.

(چارتی ژمارە (6) خشتەی ژمارە (8))

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand