Draw Media

نزیكەی 6 ملیۆن بەرمیل.. هەناردەی نەوتی كوردستان لە تشرینی یەكەمدا

نزیكەی 6 ملیۆن بەرمیل.. هەناردەی نەوتی كوردستان لە تشرینی یەكەمدا

2025-11-25 11:59:49


(درەو):
ئەمجارە بڕی هەناردەی نەوتی كوردستانیشی بۆ خشتەكانی خۆی زیاد كردووە؛ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری كۆتایی هەناردەو داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی بۆ مانگی تشرینی یەكەم راگەیاند.

بەگوێرەی داتاكە كە كۆمپانیای بەباواڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئامادەی كردووە، لە ئۆكتۆبەری رابردوودا بڕی هەناردەی نەوتی خاو (لەناویشیدا كۆندێنسەیت) گەیشتوەتە (110 ملیۆن و 923 هەزارو 47) بەرمیل.
داهاتی هەناردەی نەوت لە ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە (7 ملیارو 30 ملیۆن و 689 هەزار) دۆلار.
هەناردەی نەوتی عێراق لە ئۆكتۆبەردا، بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر كێڵگەكاندا:
-    هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق: 104 ملیۆن و 816 هەزارو 106 بەرمیل
-    هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە: 5 ملیۆن و 834 هەزارو 864 بەرمیل
-    بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن: 272 هەزارو 77 بەرمیل
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand