ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی و پارتی لە هەرێم
2025-11-19 19:57:33
راپۆرتی درەو
🔻 لەسەر ئاستی بازنەکانی هەرێمی کوردستان:
🔹 لەسەر ئاستی بازنەکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (735 هەزار و 650) هاوڵاتی بە ڕێژەی (23.4%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا.
🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (3 ملیۆن و 147 هەزار و 851) هاوڵاتی.
🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (2 ملیۆن و 168 هەزار و 116) کەس بووە بە ڕێژەی (55.8%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووەو بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (ملیۆنێک و 715 هەزار و 385) کەس بوونە بە ڕێژەی (44.2%).
🔹 دەنگی دروست: (ملیۆنێک و 787 هەزار و 911) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (86.6%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پوچەڵ: (289 هەزار و 205) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (13.3%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پارتی: (852 هەزار و 448) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (22%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی یەكێتی: (340 هەزار و 980) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (8.8%)ی ئەوانەی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (ملیۆنێک و 193 هەزار و 428) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (30.7%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔻 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەولێر:
🔹 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 410 هەزار و 112) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (294 هەزار و 990) هاوڵاتی بە ڕێژەی (26.5%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا.
🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (ملیۆنێک و 115 هەزار و 122) هاوڵاتی.
🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (800 هەزار و 889) کەس بووە بە ڕێژەی (56.8%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (609 هەزار و 223) کەس بوونە بە ڕێژەی (43.2).
🔹 دەنگی دروست: (683 هەزار و 989) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (85.4%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پوچەڵ: (116 هەزار و 900) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (14.6%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پارتی: (369 هەزار و 724) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (26.2%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی یەكێتی: (97 هەزار و 411) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (6.9%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (467 هەزار و 135) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (33.1%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔻 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای سلێمانی:
🔹 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 532 هەزار و 893) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (305 هەزار و 433) هاوڵاتی بە ڕێژەی (24.9%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا.
🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (ملیۆنێک و 227 هەزار و 460) هاوڵاتی.
🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (742 هەزار و 256) کەس بووە بە ڕێژەی (48.4%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (790 هەزار و 637) کەس بوونە بە ڕێژەی (51.6%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی دروست: (604 هەزار و 645) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (81.5%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پوچەڵ: (137 هەزار و 611) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (18.5%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پارتی: (68 هەزار و 834) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (4.5%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی یەكێتی: (241 هەزار و 143) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (15.7%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە..
🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (309 هەزار و 977) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (20.2%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔻 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای دهۆک؛
🔹 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای دهۆک (940 هەزار و 496) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (135 هەزار و 227) هاوڵاتی بە ڕێژەی (16.8%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا.
🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (805 هەزار و 269) هاوڵاتی.
🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (624 هەزار و 971) کەس بووە بە ڕێژەی (66.5%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (315 هەزار و 525) کەس بوونە بە ڕێژەی (33.5%) ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی دروست: (590 هەزار و 277) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (94.5%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پوچەڵ: (34 هەزار و 694) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (5.5%)ی ژمارەی بەشداربووان.
🔹 دەنگی پارتی: (413 هەزار و 890) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (44%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی یەكێتی: (2 هەزار و 426) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (0.3%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (416 هەزار و 316) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (44.3%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.


