خێراترین یاریزانی راكردن لە مێژوودا روویكردە جیهانی تۆپی پێ
2018-08-20 16:56:17
(درەو میدیا):
یوسین بۆڵتی جامایكی ( 31 ساڵ) خێراترین مرۆڤ لە مێژوودا و خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانەیی دەگمەن و خاوەنی هەشت مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد و چەندین مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەكانی جیهان بۆ یاریی گۆڕەپان و مەیدان، خەونەكەی بەدیهێنا و دوای وازهێنانی لە یاری راكردن روویكردە جیهانی تۆپی پێ.
ئێستا بۆڵت سەركێشی چوونە ناو جیهانی تۆپی پێی دەستپێكردووە و ئازاری رابردوو بۆماوەی هەفتەیەك لە راهێنانەكانی یانەی بروسیای دۆرتمۆندی ئەڵمانیی بەشداریكرد، بەڵام ئەو هەنگاوەی زۆر بەجدییەوە لێی نەڕوانرا و وەك هەڵمەتێكی بانگەشە یان رێكلام لێكدرایەوە، بەڵام ئێستا بۆڵت سەركێشیەكەی لە یەكێك لە دوورترین شوێنەكانی جیهان " ئوسترالیا" دەستپێكردووە.
تاكە ئارەزوووی بۆڵت ئەوەیە كە ئۆتۆمبیلێكی رەنگ رەش بیگەیەنێتە فڕۆكەخانەی سیدنین ئەوەش بە گوێرەی سایتی " شبۆرت1"ی ئەڵمانیی.
بڕیارە بۆڵت كۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە گۆسفۆرد " 70 كیلۆمەتر باكوری سیدنی" و بۆ ماوەیەكی دریاینەكراو لەگەڵ تیپی یانەی " سێنتراڵ كۆست مارینەرز" یەكێك لە یانەكانی خولی پلە یەكی ئوسترالیا مەشق و راهێنان بكات بەو هیوایەی وەك یاریزانێكی تۆپی پێی پیشەگەر بەردەوام بێت.
" وەك هەموو یاریزانێكی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت"
شاون میلكامپن بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانە ئوسترالییەكە دەڵێت:" جگە لە ئۆتۆمبیلە رەشەكە بۆڵت هیچ داواكارییەكی تری نیە، پاسەونی تایبەت و مەساجكەری تایبەت و شۆفێر ی ناوێت، هەروەها ئاوی شوشەی تایبەتی فەرەنسی ناوێت، تەنها ئۆتۆمبیلێكی رەشی دەوێت".
میلكامپ دەشڵێت:" یوسین تەنها بەڕێوەبەری كارەكانی لەگەڵدا دەبێت، كە ئێستا لە ئوسترالیایەن لە فڕۆكەخانە بە ئۆتۆمبیلی لیمۆزینی گرانبەها پێشوازی لێ ناكرێت و هاوشێوەی هەموو یاریزانەكانی تیپەكە سواری ئۆتۆمبیلی هیوندایی دەبێت كە كۆمپانیای سپۆنسەری یانەكەمانە، و وەك هەر یارزانێكی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و هیچ شتێكی تایبەت بۆ یۆسین نابێت و بۆ زانیاریش خودی خۆی هەرگیز هیچ شتێكی تایبەتی ناوێت".
ملیكامی بڕوای وانیە كە راهێنانی بۆڵت لەگەڵ تیپەكەی شێوازێك بێت لە فڕوفێڵ یان هەڵمەنی بانگەشە و دەڵێت سەرەڕای ئەوە زۆر تامەزرۆی ئەوەین و كاریگەری لەسەر ناوچەكەمان دەبێت، گرنگترین شت بەلای ئەوە چاودێری وەرزشییە و دەیەوێت ببێتە پیشەگەر لە جیهانی تۆپی پێدا.
بەوتەی یانە ئوسترالییەكە پرۆگرانی مەشقی یوسین بۆڵت رێكخراو دەبێت بۆئەوەی بزانرێت دەتوانێت بگاتە ئاستێك لە یاریكردن و وابكات گرێبەستێكی پیشەیی بەدەستبهێنێت.
یوسین بۆڵت تا ئێستا یەكەمین مرۆڤە 100 مەتری بە نۆ چركە و 58 بەشی چركەیەك بڕیوە و ئەگەر توانی ببێتە یاریزانێكی تۆپی پێی پیشەگەریش ئەوا هیوای ئەوەیە یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بكات و ئەو عاشقێكی سەرسەختی شەیتانە سورەكانە و ئەگەر ئەوە روویدا
ئایا دەچێتە ریزی خێراترین یاریزانەكانی جیهانی وەك گاریس بەیڵ و ئۆبامیانگ و رۆناڵدۆ؟ یان بەهۆی تواناكانی لە راكردندا پێشیان دەكەوێت؟
سەرچاوە: " DW"