شاسوار عەبدولواحید: لێدان لە پارتی لێدانە لە یەكێتیی، چونكە یەكترییان راگرتووە
2025-11-07 13:45:20
(درەو):
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكدا لە زیندانەوە بۆ كۆتا رۆژی هەڵمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی جوڵانەوەكەی:
🔹یەكێتیی لە ئێستاوە خەمی سەرۆك كۆمارییەتی و نایەوێ دڵی پارتی عاجز بكات.
🔹لێدان لە پارتی لێدانە لە یەكێتیی، چونكە یەكترییان راگرتووە.
🔹لەم زیندانەوە پێتان دەڵێم رۆژی روخانی دەسەڵات نزیكە. وا ئەزانن بە زیندانیكردنی من بەر لە روخانیان دەگرن.
🔹مەسرور بارزانی 7 ساڵە بە ناشەرعی لە پۆستەكەیدایەو خراپترین حەوت ساڵی حوكمڕانییە.
🔹لە تاكە وێنەیەكی ئێمە دەترسن كە لە شەقامەكاندا هەڵمانواسیوە.
🔹پێشنیارمان بۆ هێزەكانی دەرەوەی پارتی كرد حكومەتێك دروستبكەین كە سەرۆكەكەی پارتی نەبێت.
🔹ئەو یەكێتییەی پار خۆی و سەرۆكەكەی بانگەشەی توندیان دەكرد دژی پارتی، جورئەتیان نەبوو بە پێشنیازەكەی نەوەی نوێ رازی بن بۆ ئەوەی سەرۆكی حكومەت لە پارتی بسەنینەوە. دوای هەڵبژاردن رێگەی سەری رەشیان كردبوو بە رێگەی كانی بۆ ئەوەی پۆستی جێگریی و جانتاهەڵگریی وەربگرن بەبێ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێكی هەبێت.
🔹بەدیلی راستەقینەی دەسەڵات نەوەی نوێیە.
🔹هەموو جارێك كە خەڵك بایكۆتی كردووە لە بەررژەوەندی دەسەڵات بووە.
🔹هێزە بچوكەكان دەنگیش بهێنن دەنگەكانیان دەفەوتێت.
🔹هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا تەنیا لە سنوری سلێمانی 80 هەزار دەنگ فەوتا، چونكە دەنگیان دابوو بە هەندێك حزب و لایەنی بچوك، كە بەشی كورسی نەكردبوو.
