رێكخراوە سەربەخۆ و ناحزبییەكان پەراوێز دەخرێن
2025-10-29 08:47:06
درەو:
ژمارەیەک تۆڕ و ڕێکخراو چاودێری مامەڵەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لەگەڵ ڕێکخراوە حیزبیەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە، (51) تۆڕ، ڕێکخراو و کەسایەتی، بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە، کە ئاڕاستەی نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە، هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوە هەیە بۆ دانانی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر کۆنترۆڵدا و بۆ ئەو مەبەستە چەند ساڵێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراون کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکاندا هەیە. بەو هۆیەوە لەناو زیاتر لە شەش هەزار ڕێکخراوی نا حکومی لە هەرێمی کوردستان، گروپێک رێکخراو جیاکراونەتەوە و مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە. ئەم تەرزە لە ڕێکخراو، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن، نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ڕێکخراوەکان، راشیانگەیاندووە: ئەوەی جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، ماوەیەکە زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان.
لە کۆتایشدا هاتوو: داواکارین لە بەڕێزتان پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هەڵسەنگاندن (Due Diligence)دا بکەن و پرۆسەیەکی وردتر بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە هاوبەشەکانتان پەیڕەو بکەن، بۆ دڵنیابوون لە سەربەخۆیی سیاسی و داراییان.
ئێمەش، داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆ دەکەین لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییە، لەمەودواش چاودێریی هاوبەشەکانمان لە ڕیکخراوەکان و هاوبەشەکانیان دەکەین و ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکەینەوە.
دەقی بانگەوازەکە:
بانگەوازێک بۆ پاراستنی بێلایەنی و شەفافیەت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق
بۆ بەڕێزان:
باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکان
ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی بواری گەشەپێدان
ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان
لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییە دژوارانەی کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووەوە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستانی بە تایبەت گرتووەتەوە، چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و کارکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بوونەوە. لە جەنگە یەک لە داوی یەکەکانەوە، تا پاکتاوی نەتەوەیی و شەڕی ناوخۆ، زنجیرەیەکی سەد ساڵەیە. تا دەگاتە پرۆسەی ئازادیی عێراق، کە هەم دەرفەت بوو، هەم دەیان کێشەی تر کۆن و نوێ سەریهەڵدایەوە، لە پێشیانەوە توندڕەوی و تیرۆر.
ئەم چەند دێڕە لە مێژووی ناوچەکە، پێویستی بەردەوامی ئەو هەوڵانە دووپات دەکاتەوە کە پرۆسەی مرۆڤ سازی و بە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە، قۆناغی زۆری لەبەردەم ماوە و پێویستی بە بەردەوامی هەموو هاوبەشەکانییەتی لە ناوخۆی و لە دەرەوە. تا گەشەی دیموکراسی و پێکەوەژیان بەردەوام بێت.
لەم سۆنگەیەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی، ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان و هاوپەیمانان بە تایبەتی، ڕۆڵێکی بەرچاوییان گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی دیموکراسی و بنیاتنانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەو کۆمەک و پاڵپشتییە دارایی و مەعنەوییانەی کە پێشکەش بە ڕێکخراوە نا حکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کراون، کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەرچاویان هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردن لە هەموو ئاستەکان. بەڵام ئێمە نیگەرانی دیاردەیەکن لە هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت بەم نامەیە ئێوەش ئاگاداربکەینەوە.
بەداخەوە ڕاستییە، کە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە کۆنترۆڵی هەموو جومگە هەستیارەکانیان کردووە، ئەوەی ئێستاش ڕوودەدات، هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ دانانی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر هەمان کۆنترۆڵدا. تێبینیمان کردووە کەماوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراون کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکاندا هەیە. بەو هۆیەوە لەناو زیاتر لە شەش هەزار ڕێکخراوی نا حکومی لە هەرێمی کوردستان، گروپێک رێکخراو جیاکراونەتەوە و مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە. ئەم تەرزە لە ڕێکخراو، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن، نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ئەوەی جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، ماوەیەکە زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان.
ئەم کارە چەندین لێکەوتەی نەرێنی هەیە:
١.لاوازکردنی ڕێکخراوە سەربەخۆکان: کاتێک سەرچاوە و پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو ئەو ڕێکخراوانە دەڕۆن کە پشتگیری حیزبیان هەیە، ڕێکخراوە دێرین و سەربەخۆکان پەراوێز دەخرێن و توانای کارکردنیان سنووردار دەبێت.
٢.بەهێزکردنی سیستەمێکی نادیموکراسی: هاوکارییە دەرەکییەکان، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تۆڕی بەرژەوەندییە سیاسییەکان و زیاترکردنی گەندەڵی، کە دواجار پایەکانی دیموکراسی لاواز دەکات. ئەمەش تەنها پرسی مامەڵەی نایەکسان نییە، بەڵکو خراپ بەکارهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتییە بۆ پتەوکردنی گەندەڵیی ناوخۆیی.
٣.بێهیواکردنی گەنجان و پاڵنانیان بەرەو کۆچ: کاتێک گەنجان و چالاکوانان دەبینن کە دەرفەتەکان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دابەش دەکرێن و پشتیوانیی نێودەوڵەتیش دەچێتە خزمەتی هەمان سیستەمەوە، بڕوایان بە گۆڕانکاریی ناوخۆیی نامێنێت. ئەم بێهیواییە، تا دێت فراوانتر دەبێت، دەنگی نوێنەری پێشووی نەتەوەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر ئەو دیاردانە و دەرەنجامەکانی بەرز بوو.
ئێمە باوەڕمان وایە، کە ئێوە خوازیاری کۆمەڵگەی مەدەنی کاران، وەک چۆن لە وڵاتەکانی خۆتان هەموو کارێکتان کردووە بۆ ئەو خەونە، ئێمەش بە پشتیوانی ئێوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی ڕاستەقینە و کاریگەر. لەبەر ئەوە، داواکارین لە بەڕێزتان پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هەڵسەنگاندن (Due Diligence)دا بکەن و پرۆسەیەکی وردتر بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە هاوبەشەکانتان پەیڕەو بکەن، بۆ دڵنیابوون لە سەربەخۆیی سیاسی و داراییان.
ئێمەش، داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆ دەکەین لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییە، ڕاستەقینە سەربەخۆکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەبێ جیاوازی. لەمەودواش چاودێریی هاوبەشەکانمان لە ڕیکخراوەکان وهاوبەشەکانیان دەکەین و ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکەینەوە.
چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداریتانین
ناوی تۆڕ و ڕێکخراوەکان:
1- فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان، لە (10) رێکخراو، (10) چالاکوان پێکهاتووە
2- تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە (24) ڕێکخراو پێکهاتووە
3- سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە (8) ڕێکخراو پێکهاتووە
4- سەکۆی پەروەردەی سەردەم، لە (٤) ڕێکخراو پێکهاتووە
5- ڕێکخراوی پاسەوان بۆ توێژینەوەی سیاسەتە گشتییەکان
6- دامەزراوەی واڵا بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
7- رادیۆی دەنگ
8- ڕێکخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان
9- دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
*ئەندامانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی:
1. سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
2. ڕێکخراوی ئاران
3. ڕێکخراوی دابین
4. ڕێکخراوی ئازادبوون
5. ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA)
6. ڕێکخراوی هەڵوێست
7. ئەکادیمیای ژنان
8. ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
9. ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان
10. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
چالاکوانانی ئەندام لە فیدراسیۆن:
11. شۆڕش ئەمین
12. ئاوات محەمەد
13. بەختیار عەبدوڵڵا
14. سالار فەتاح
15. عالییە فەرەج
16. کنێر عەبدوڵلا
17. قەیسەر ڕەحمان
18. فەرەیدون حەسەن
19. ئەشواق نەجیب
20. ڕوناک رەفیق
• ئەندامانی سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە:
1. ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان
2. ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
3. ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە
4. ڕێکخراوی دارێ
5. ڕێکخراوی تواناسازی ژنان
6. ڕێکخراوی مرۆڤ سەنتەر
7. ڕێکخراوی ژینگەی تەندرووست
8. ڕێکخراوی ژینگە دۆستی
• تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە:
1. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
2. کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز
3. سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
4. ڕێکخراوی شنرۆیی کاکەی بۆ پەرەپێدانی مرۆیی
5. ڕێکخراوی سینا بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان
6. دەستەی چاوێریی پارێزگای هەڵەبجە
7. ڕێکخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان
8. ڕێکخراوی شارێ بۆ پەرەپێدانی تاک
9. ڕێکخراوی دڵ بۆ پەروەردە و خزمەت
10. ڕێکخراوی پەیوەندی خوێندکاران و لاوانی کوردستان
11. ڕێکخراوی هەنار بۆ کشتوکاڵ و ژینگە
12. ڕێکخراوی نیشتیمانی کورد بۆ پەروەردە و ژینگە
13. ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی
14. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
15. ڕێکخراوی پەیوەندی ئیسلامی خوشکان
16. یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
17. کۆمەڵەی شاخەوانی هەڵەبجە
18. ڕێکخراوی گورچیلە پارێزی کورستان
19. دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان
20. ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
21. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان
22. ڕێکخراوی بژێوی کورد
23. ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان
24. ڕێکخراوی ژیوای
• سەکۆی پەروەردەی سەردەم:
1. ڕێکخراوی پەروەردەی سەردەم
2. ڕێکخراوی گەشەپێدانی پەروەردە
3. ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ
4. ڕێکخراوی پەروەردەی هاوچەرخ
