سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران داوای قەرەبووی جەنگی هەشت ساڵە لە عێراق دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئاب 2018

ئێران داوای قەرەبووی جەنگی هەشت ساڵە لە عێراق دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت قەربووكردنەوەی وڵاتەكەی لە دۆسییەی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران، چاوپۆشی لێناكرێت و عێراق دەتوانێت قەرەبووی ئێران بكاتەوە و چاوەڕوانی ئەوەن ئەو پرسە جێبەجێ بكرێت.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " ئیسنا"ی ئێران، حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی:" قەرەبووكردنەوەی ئێران دۆسیەیەكی كراوەیە لە پەیوەندییەكانی ئێران و عێراقدا و پێویستە لەسەر بەغدا لەسەر بنەمای مادەی شەشی بڕیاری 598ی ئەنجومەنی ئاسایش قەرەبووەكە بدات".
فەلاحەت پیشە جەختیشیكردەوە كە لایەنی عێراقی پرسی قەرەبووكردنەوەی ئێرانی بە تەواوەتی رەتنەكردووەتەوە.
سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ئاماژەیبەوەشداوە عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنیدا لە پێش ئێرانەوەیە و زیاتر لە ئێران دەفرۆشێت و ئەوەش بەواتی ئەوە دێت كە توانایان هەیە قەرەبووی ئێران بكەنەوە و هەروەك چۆن ئێستا قەرەبوووی كوەیت دەكاتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 15 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە