پێگەی کورد لە حکومڕانی عێراق 2018-2021

2025-10-10 07:23:25
بەشی شەشەم
🔹هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی (329) كورسی، لەسەر ئاستی (18) بازنەی هەڵبژاردن لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا (6 هەزار و 986) كاندید، چوونە ڕکاربەرییەوە. (24 ملیۆن و 349 هەزار و 357 )كەس لە دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە مافی دەنگدانیان هەبوو.
🔹 لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) كەس لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەبووە و (ملیۆنێک و 799 هەزار و 686) كەس بە دروستی دەنگیانداوە، بەرێژەی (57.2%). تەنها (7) لیستی کوردی كورسی مسۆگەركرد، پێکەوە (57) کورسییان بردەوە بە جۆرێک؛ پارتی (25) کورسی و یەکێتی (18) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (5) کورسی و نەوەی نوێ (4) کورسی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی یەکی (2) کورسیان بەدەستهێنابوو.
🔹 لە کابینەکەی عادل عه‌بدولمه‌هدی، کورد پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراقی جارێکی تر مسۆگه‌ر کرد (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرا، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش درا به (د. بەشیر حەداد)، به سێ وه‌زیریش دران بە کورد، به‌ڵام کابینه‌که ته‌مه‌نی خۆی ته‌واو نه‌کرد له ساڵی (2020) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه.
🔹 دواتر (مسته‌فا کازمی) وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی پێدرا، که کورد جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تێدا هه‌بوو جگه له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق لای (د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) به‌رده‌وام بوو، هاوکات له کابینه‌که‌ی مسته‌فا کازمی کورد به سێ وه‌زیر به‌شدار بوو ئه‌وانیش؛ فوئاد حوسێن، نازه‌نین محه‌مه‌د وسو و حاکم سالار عه‌بدولستار.
یەکەم: خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 18/5/2018 و پێگەی کورد
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی (329) كورسی كە 320 كورسی گشتی 9 كورسی بۆ كۆتای ئێزدی و مەسیحی و سابئی و شەبەك و فەیلیەكانە، لەسەر ئاستی (18) بازنەی هەڵبژاردن لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا ( 6 هەزار و 986) كاندید، كە ( 4 هەزار و 972)ی بەرێژەی (71%) و (2 هەزار و 14)ی لە ڕەگەزی مێ بەرێژەی (29%.) چوونە ڕکاربەرییەوە.
لەم هەڵبژاردنەدا (24 ملیۆن و 349 هەزار و 357 )كەس لە دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە مافی دەنگدانیان هەبوو.
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) كەس لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەبووە و (ملیۆنێک و 799 هەزار و 686) كەس بە دروستی دەنگیانداوە، بەرێژەی (57.2%)، بەجۆرێك لە هەولێر (ملیۆنێک و 123 هەزار و 219) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (642 هەزار و 232) بە دروستی دەنگیداوە، بە رێژەی (57.1%)، لە سلێمانی (ملیۆنێک و 305 هەزار و 211) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (668 هەزار و 146) كەس بە دروستی دەنگیانداوە، بەڕێژەی (51.1%) و لە دهۆكیش كە (716 هەزار و 300) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (489 هەزار و 308) كەس بە دروستی دەنگیانداوە بەڕێژەی (68.3%).
كە كۆی كورسییەكانی پارێزگاكانی هەرێم بەبێ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم (44) كورسی بووە، بە جۆرێك هەولێر (15) كورسی، سلێمانی (18) كورسی و دهۆك (11) كورسی.
ئەگەرچی زیاتر لە (25) لیست و قەوارەو كەسایەتی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد لەو پارێزگایانە، بەڵام تەنها (7) لیست كورسی مسۆگەركرد، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەموو ئەو لیست و قەوارانەی كورسییان هێناوە، لە تێكڕای ئەوانەی دەنگی دروستیان داوە لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (ملیۆنێک و 799 هەزار و 686) كەس بووە، بەڵام (ملیۆنێک و 754 هەزار و 369) بە رێژەی (97%) دەنگی گشتیی ئەو هێزانەیە كە كورسییان بەدەستهێناوە، بەجۆرێك پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (724 هەزار و 728) دەنگی بەدەستهێنا بەڕێژەی (40%) كۆی دەنگە دروستەكان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان (364 هەزار و 638) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (20%)، بزوتنەوەی گۆڕان (199 هەزار و 611) بەدەستهێناوە بەڕێژەی (11%)، نەوەی نوێ (152 هەزار و 645) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (8%)و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (98 هەزار و 19) دەنگ بەڕێژەی (5%)، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان (91 هەزار و 975) دەنگ بەڕێژەی (5%) و هاوپەیمانی لەپێناو دیموكراسی و دادپەروەری (تحالف من اجل الديمقراطية والعدالة) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (122 هەزار و 753) دەنگی بەدەستهێنا بەڕێژەی (7%)ی كۆی دەنگە دروستەكان.
1. پارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018، كە هەر پارێزگایە و ژمارەی كورسی دیاریكراوی خۆی هەبوو، لە پارێزگای هەولێر كە (15) كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكرا (ملیۆنێک و 314 هەزار و 46) هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبووە و (642 هەزار و 232) هاوڵاتیش دەنگەكانیان بە دروستی هەژمار كراوە بە ڕێژەی (48.9%)، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی (321 هەزار و 920) دەنگ بەدەست بهێنێت بەرێژەی (50%)ی دەنگە دروستەكان و (8) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، یەكێتی نیشتمانی كوردستان (79 هەزار و 745) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (12%) كە (2) كورسی بەدەستێنا، نەوەی نوێ توانی (70 هەزار و 833) دەنگ بەدەستبهێنێت بەڕێژەی (11%) و (2) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لیستی گۆڕان توانی (40 هەزار و 863) دەنگ بەدەستبهێنێت بەڕێژەی (6%) و (1) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لیستی كۆمەڵی ئیسلامی (36 هەزار و 784) دەنگ بەڕێژەی (6%) و توانی (1) كورسی بەدەستبهێنێت، هاوپەیمانی لەپێناو دیموكراسی و دادپەروەری (تحالف من اجل الديمقراطية والعدالة) (50 هەزار و 537) دەنگ و بەڕێژەی (8%)ی دەنگە دروستەكانی هێناو (1) كورسی بردەوە و لیستی یەكگرتووی ئیسلامی (24 هەزار و 475) دەنگ و بەڕێژەی (4%)، بەڵام هیچ كورسییەكی لە پارێزگای هەولێر مسۆگەر نەكرد.
2. پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018 لە پارێزگای سلێمانی، كە (ملیۆنێک و 395 هەزار و 961) كەس مافی دەنگدانی هەبووە و (668 هەزار و 146) كەس دەنگی دروستیانداوە، بەرێژەی (47.9%) و (18) كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكراوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان (259 هەزار و 378) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (39%)ی دەنگە دروستەكان و (8) كورسی بەدەستهێنا، لیستی گۆڕان توانی (154 هەزار و 947) دەنگ بەدەستبهێنێت بەڕێژەی (23%) و (4) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، نەوەی نوێ توانی (63 هەزار و 760) دەنگ بەدەستبهێنێت بەڕێژەی (10%) و (2) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لیستی كۆمەڵی ئیسلامی (51 هەزار و 563) دەنگ بەڕێژەی (8%) توانی (1) كورسی بەدەستبهێنێت، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی (48 هەزار و 706) دەنگ بەدەستبهێنێت، بەرێژەی (7%) و (1) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، لیستی یەكگرتووی ئیسلامی (30 هەزار و 19) دەنگ و بەڕێژەی (4%) و (1) كورسی مسۆگەركرد و هاوپەیمانی لەپێناو دیموكراسی و دادپەروەری (تحالف من اجل الديمقراطية والعدالة) (46 هەزار و 552) دەنگ بەڕێژەی (7%) توانی (1) كورسی بەدەستبهێنێت.
3. پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
لە پارێزگای دهۆك، كە 11 كورسی پەرلەمانی بەردەكەوێت و (ملیۆنێک و 75 هەزار و 889) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، (489 هەزار و 308) هاوڵاتی بە دروستی دەنگیاندا، بەرێژەی (45.5%)، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی (354 هەزار و 102) دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (72%) توانی (10) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان (43 هەزار و 525) دەنگی بەدەستهێنا، بەڕێژەی (9%) و بەدەستهێنانی (1) كورسی، بەڵام یەكێتی نیشتمانی كوردستان (25 هەزار و 515) دەنگی بەدەستهێنا، بەرێژی (5%) و كورسی بەدەستنەهێنا، هاوكات نەوەی نوێ بە بەدەستهێنانی (18 هەزار و 52) دەنگ و بز‌ووتنەوەی گۆڕان (3 هەزار و 801) دەنگ و كۆمەڵی ئیسلامی (3 هەزار و 628) دەنگ هیچ كورسییەكیان بەدەست نەهێناوە.
بەکورتی لەم خولەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق (31) هاوپەیمانی و لایەنی سیاسی گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران و (هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر) بە بردنەوەی (54) کورسی پلەی یەکەمی هێنا، بەدویدا (هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری) (47) کورسی و (هاوپەیمانی نەسری عەبادی) (42) کورسی و (دەوڵەتی یاسای نوری مالکی) (25) کورسییان بەدەست هێنابوو.
كۆی كورسییەكانی پارێزگاكانی هەرێم بەبێ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم (44) كورسی بووە، بە جۆرێك هەولێر (15) كورسی، سلێمانی (18) كورسی و دهۆك (11) كورسی.
لایەنە کوردستانییەکانیش (57) کورسییان بردەوە بە جۆرێک پارتی دیموکراتی کورستان (25) کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (18) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (5) کورسی و نەوەی نوێ (4) کورسی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی یەکی (2) کورسیان بەدەستهێنابوو.
دووەم: پێگەی کورد لە كابینەی عادل عەبدولمەهدی 2018 - 2020
دوای ئه‌وه‌ی له 12/5/2018 کورد توانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی (58) کورسی به‌ده‌ستبهێنێت، پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراقی جارێکی تر مسۆگه‌ر کرد (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرا، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش درا به (د. بەشیر حەداد)، له کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کورد به سێ وه‌زیر به‌شدار بوو ئه‌وانیش؛
- فوئاد حوسێن – وه‌زیری دارایی
- به‌نگین ڕێکانی – وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکرن
- حاکم فاورق ئه‌مین شوانی به وه‌زیری داد) دامه‌زرێندران
به‌ڵام کابینه‌که ته‌مه‌نی خۆی ته‌واو نه‌کرد له ساڵی (2020) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه.
سێیەم: پێگەی کورد لە كابینەی مستەفا کازمی 2020-2022
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ساڵی (2020) ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه (مسته‌فا کازمی) وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی پێدرا، که کورد تێیدا (58) کورسی و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تێدا هه‌بوو جگه له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراقی لای (د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) به‌رده‌وام بوو، هاوکات له کابینه‌که‌ی مسته‌فا کازمی کورد به سێ وه‌زیر به‌شدار بوو ئه‌وانیش؛
- فوئاد حوسێن – وه‌زیری دارایی
- نازه‌نین محه‌مه‌د وسو – وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکرن
- حاکم سالار عه‌بدولستار به وه‌زیری داد، دامه‌زرێندران
چوارەم: پێگەی کورد لە حوکمڕانی عێراق 2018-2022 بە داتا‌و گرافیک
سەرچاوە؛
- دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق... کورد لە پرۆسەی حوکمڕانیدا، چاپخانەی پاندا، سلێمانی، چاپی یەکەم 2025.
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20250918193348656697&lng=1
