Draw Media

پێگەی کورد لە حوکمڕانی عێراق 2006-2010

پێگەی کورد لە حوکمڕانی عێراق  2006-2010

2025-10-04 20:19:49


راپۆرتی درەو

بەشی سێیەم


🔹 لە (15/12/2005) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە (326) لیست و لایەن و كەسایەتی بەشدارییان تێداكرد، تیایدا لیستی هاوپەیمانی كوردستانی، کە زۆربەی حیزبە كوردستانییەكانی لە خۆگرتوو، جگە لە یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان. لیستی هاوپەیمانی كوردستانی رێژەی (19.27%)ی دەنگەكانی عێراقی بەدەستهێنا و (53) كورسی بردەوە، هاوكات لیستی یەكگرتووی ئیسلامی (1.82%) ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و (5) كورسی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەركرد.
🔹 نوری مالیكی لە 20ی مایسی 2006 كابینەی حکومی راگەیاند، كورد بە چەند پۆستێك لەو حكومەتەدا بەشداربوو، سەرەڕای ئەوەی پۆستی سەرۆككۆمار درایەوە بە تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلایەن عارف تە‌یفور و د.رۆژ نوری شاوە‌یس، نوێنە‌ری كورد لە‌ ئە‌نجومە‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانی عیراق‌دا و 57 پەرلەمانتار، هەریەك لە؛ د.بە‌رهە‌م ساڵح به‌ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، هۆشیار زێباری، د. لە‌تیف رە‌شید، فە‌وزی هە‌ریری، بە‌یان دزە‌یی، دارا نوره‌دین، عه‌لی بابان و نە‌رمین عوسمان به‌ وە‌زیر دیاری کران‌.


یەکەم: هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە 15/12/2005 و پێگەی کورد 
لە (15/12/2005) هەڵبژاردنێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە (326) لیست و لایەن و كەسایەتی بەشدارییان تێداكرد، تیایدا لیستی هاوپەیمانی كوردستانی، زۆربەی حیزبە كوردستانییەكانی لە خۆگرتوو، یەكگرتووی ئیسلامیش بە لیستی سەربەخۆ بەشداریانكرد و لە (6/12/2005) سەرجەم بارەگاكانیان لە ناوچەی بادینان سو‌وتێنرا، لەو كاتەدا یەكگرتووی ئیسلامیی لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی تاوانباركرد بە سو‌وتانی بارەگاكانیان.
لەو هەڵبژاردنەدا، بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لیستی هاوپەیمانی كوردستانی رێژەی (19.27%)ی دەنگەكانی عێراقی بەدەستهێنا و (53) كورسی لە كۆی (275) كورسی پەرلەمانی مسۆگەركرد، واتا لە ماوەی 11 مانگدا دەنگی هاوپەیمانی كوردستان نزیكەی (6%) دابەزی بەوپێیەی لە هەڵبژاردنی (30 كانوونی دووەمی 2005) دا (25%) كورسییەكانی بەدەستهێنابوو، هاوكات لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش (1.82%) ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و (5) كورسی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەركرد.
چارت


بەو پێیەش كورسییەكانی كورد لە هەڵبژاردنی 15 كانو‌ونی یەكەمی 2005 بووە (21%) و (58) كورسیی و لە هەڵبژاردنی (30 كانوونی دووەمی 2005)دا (27%) و (75) كورسییەكانی بەدەستهێنابوو.
 

 

دووەم: پێگەی کورد لە کابینەی یەکەمی نوری مالیکی 2006 – 2010
دوای ناڕازیی بوونی كورد لەسەر ئەدای ئیبراهیم جەعفەری و دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 15/12/2005 نوری مالیكی لە 20ی مایسی 2006 كابینەیەكی نوێی راگەیاند، كورد بە چەند پۆستێك لەو حكومەتەدا بەشداربوو، سەرەڕای پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن تاڵەبانیەوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلایەن عارف تە‌یفور و د.رۆژ نوری شاوە‌یس، نوێنە‌ری كورد لە‌ ئە‌نجومە‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانی عیراق‌دا و 57 پەرلەمانتار، هەریەك لە؛ 
-    د.بە‌رهە‌م ساڵح به‌ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران
-    هۆشیار زێباری - وە‌زیری كاروباری دە‌رە‌وە‌
-    د. لە‌تیف رە‌شید - وە‌زیری سە‌رچاوە‌ی ئاو
-    فە‌وزی هە‌ریری - وە‌زیری پیشە‌سازی
-    بە‌یان دزە‌یی - وە‌زیری شارە‌وانی
-    دارا نوره‌دین – وه‌زیری داد
-    عه‌لی بابان – وه‌زیری پلاندانان
-    نە‌رمین عوسمان به‌ وە‌زیری ژینگە) دیاری کران‌.
لەسەردەمی كابینەی یەكەمی نوری مالیكیدا مادەی 140 كە 30ی كانونی یەكەمی 2007 دوا وادەی بوو، كۆتایی هات و جێبەجێش نەبوو، نوێنەرانی كوردیش هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو.

خشتەی (4)


گرافیک

سەرچاوە؛ 
-    دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق... کورد لە پرۆسەی حوکمڕانیدا، چاپخانەی پاندا، سلێمانی، چاپی یەکەم 2025. 
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20250918193348656697&lng=1

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand