Draw Media

پێگەی کورد لە حوکمڕانی عێراق 2005

  پێگەی کورد لە حوکمڕانی عێراق 2005

2025-10-03 20:46:46


هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق
پێگەی کورد لە حوکمڕانی عێراق 2005
بەشی دووەم

🔹 یەکەم ھەڵبژاردنی عێراق، ئەنجوومەنی نیشتمانی ڕاگوزەر کە بە پەرلەمانی کاتی یان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ناودەبرێت، لە 30ی 1ی 2005 ئەنجامدرا، عێراقییەکان دەنگیان دا بۆ ھەڵبژاردنی 275 ئەندام بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی ڕاگوزەر. هەر پارتێک یان گرووپێکی سیاسی بە ڕێژەی ئەو دەنگانەی کە بەدەستی هێنابوو، کورسی لە ئەنجومەنی نیشتمانی وەردەگرت.
🔹 لیستی هاوپەیمانی كوردستانی زۆربەی حیزبە كوردستانییەكانی لە خۆدەگرت توانی (2 ملیۆن و 175 هەزار و 551) دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڕێژەی (25%) و (75) كورسی لە پەرلەمانی عێراق، هاوكات لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانیش توانی (2) كورسی بەدەستبهێنێت. واتا لە كۆی (275) كورسی ئەنجومەنی نوێنەران كورد (77) كورسی هەبوو بەڕێژەی (28%)ی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
🔹 کابینەی ئیبراهیم جەعفەری لە نیسانی ساڵی 2005 پێكهات، كورد سەڕەرای پۆستە وەزاریەكان، بۆیەكەمجار پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی بەدەست هێناو درا بە جەلال تاڵەبانی، عارف تە‌یفور، بووە جێگری سە‌رۆكی پەرلە‌مانی عێراق، لەگەل 58 پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران، د.رۆژ نوری شاوە‌یس، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی عێراق، هەریەك لە؛ هۆشیار زێباری، د لە‌تیف رە‌شید، د بە‌رهە‌م ساڵح، عە‌بدولباست كە‌ریم مە‌ولود، د.جوان فوئاد مە‌عسوم، د.ئیدرس هادی و نە‌رمین عوسمان بە وەزیر دانران.

یەکەم: هەڵبژاردنی 30/1/2005 و کورد و ئەنجومەنی نیشتمانی ڕاگوزەر
یەکەم ھەڵبژاردنی عێراق، ئەنجوومەنی نیشتمانی ڕاگوزەر کە بە پەرلەمانی کاتی یان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ناودەبرێت، لە 30ی 1ی 2005 ئەنجامدرا، عێراقییەکان دەنگیان دا بۆ ھەڵبژاردنی 275 ئەندام بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی ڕاگوزەر (ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق). 
عێراق لەم هەڵبژاردنانەدا بە یەک ناوچەی هەڵبژاردن هەژمار دەکرا. لایەنە سیاسییەکان لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کرد. ئەوانەی کە دەبێت تەمەنیان بەلایەنی کەمەوە سی ساڵ بێت، ئەمە جگە لە پێویستی ئەوەی لە هەر سێ کاندیدێکدا یەک کاندیدی ژن هەبێت. 
کورسییەکان بە نوێنەرایەتی ڕێژەیی دابەش دەکران، واتە هەر پارتێک یان گرووپێکی سیاسی بە ڕێژەی ئەو دەنگانەی کە بەدەستی هێنابوو، کورسی لە ئەنجومەنی نیشتمانی وەردەگرت.
بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی ئامن بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان، سوپای ئەمریکا کارمەندەکانی لە 135 هەزارەوە بۆ 150 هەزار زیادکرد، بەڵام بەشێکی زۆری ئەرکی دەستەبەرکردنی بنکەکانی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق جێهێشت. لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ سنووری عێراق داخرا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی یاخیبووان.
دۆخی ئەمنی وایکرد زۆرێک لە دەنگدەران لە چوار پارێزگای عێراق دوور لە بەشداری پرۆسەکە، کە نزیکەی چارەکێکی دانیشتووانی ئەم وڵاتەی تێدایە. ئەو پارێزگایانە دوو لە سێ گەورەترین شاری عێراق، بەغدا و نەینەوا، هەروەها شارەکانی فەللوجە و تکریت کە زۆرینەی سوننە لەخۆدەگرن. سوننە کە نزیکەی 40%ی دانیشتووانی عێراق نوێنەرایەتی دەکەن، یان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد، یان بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی لە ناوچەکانیان لە ئارادا، بەشدار کردن لە دەنگدان کارێکی سەخت بوو بۆیان.
هاوکات عێراقییەکانی دەرەوەی وڵاتیش بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد، فەرمانگەی نێودەوڵەتی کۆچ ناوەندی دەنگدانی لە 14 وڵاتدا کردەوە کە پێکهاتەی گەورەی عێراقییان تێدایە. زیاتر لە 280 هەزار عێراقی لە دەرەوەی وڵات ناویان تۆمار کرد بۆ دەنگدان.
    کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پێش هەڵبژاردن ئەم خەمڵاندنانەی خستەڕوو:
ژمارەی دانیشتووانی عێراق نزیکەی 27 ملیۆن کەسە.
    ژمارەی ئەو عێراقیانەی مافی دەنگدانیان هەیە 14.2 ملیۆن دەنگدەرە.
    ژمارەی قەوارە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکاندا 223 قەوارەیە.
    ژمارەی هاوپەیمانییە سیاسییە بەشداربووەکان 35 هاوپەیمانییە.
    ژمارەی کاندیدی سەربەخۆی بەشداربوو 48 کاندیدە.
    ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانی 275 کورسییە.
     ژمارەی بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق پێنج هەزار و 578 بنکە.
    ژمارەی بنکەکانی دەنگدان له دەرەوەی عێراق له 14 وڵاتدا 75 بنکەی دەنگدانە کە بریتین لە ئوسترالیا، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئێران، ئوردن، هۆڵەندا، سوید، سوریا، تورکیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەریتانیا و ئەمریکا.
لە (30ی كانوونی دووەمی 2005) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی زۆربەی حیزبە كوردستانییەكانی لە خۆدەگرت توانی (2 ملیۆن و 175 هەزار و 551) دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڕێژەی (25%) و (75) كورسی لە پەرلەمانی عێراق، هاوكات لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانیش توانی (2) كورسی بەدەستبهێنێت. واتا لە كۆی (275) كورسی ئەنجومەنی نوێنەران كورد (77) كورسی هەبوو بەڕێژەی (28%)ی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 
داواجار ژمارەو ڕێژەی بەشداری، ئەنجامی هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق ئەو شێوەیەی لێکەوتەوە، کە لە خشتەی ژمارە (1 و 2)دا ڕونکراوەتەوە.
گرافیکی یەکەم


خشتەی (1 و 2)


ئەرکی سەرەکی پەرلەمانی کاتی تازە هەڵبژێردراو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی بوو کە لە سەرۆک و دوو جێگر پێکهاتبوو. دواتر ئەو سێ ئەندامە سەرۆک وەزیرانیان هەڵبژارد کە کابینەی حکومەت پێکدەهێنێت. جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا و غازی مەشعەل عەجیل یاوەر و عادل عەبدولمەهدی وەک جێگرەکەی. ئەوانیش لە بەرامبەردا ئیبراهیم جەعفەرییان وەک سەرۆکوەزیران هەڵبژارد. ئەم حکومەتە ناوی حکومەتی ڕاگوزەری عێراق بوو. وەردەکاری پێکهاتەکەی لە تەوەری دواتر ڕوون دەکەینەوە.

دووەم: کورد لە حكومەتە ڕاگوزەرییەکەی ئیراهیم جەعفەری 2005-2006
کابینەی ئیبراهیم جەعفەری كە لە نیسانی ساڵی 2005 پێكهات، كورد سەڕەرای پۆستە وەزاریەكان، بۆیەكەمجار پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی بەدەست هێنا، لەلایەن جەلال تاڵەبانیەوە، هاوكات عارف تە‌یفور، بووە جێگری سە‌رۆكی پەرلە‌مانی عێراق، لەگەل 58 پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران، د.رۆژ نوری شاوە‌یس، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی عێراق، هەریەك لەو کاسایەتییانەی خوارەوە بە وەزیر دانران؛  
-    هۆشیار زێباری - وە‌زیری دە‌رە‌وە
-    د لە‌تیف رە‌شید - وە‌زیری سە‌رچاوە‌ی ئاو
-    د بە‌رهە‌م ساڵح - وە‌زیری پلاندانان
-    عە‌بدولباست كە‌ریم مە‌ولود - وە‌زیری بازرگانی
-    د.جوان فوئاد مە‌عسوم - وە‌زیری پەیوەندییەکان
-    د.ئیدرس هادی - وە‌زیری كاروباری كۆمە‌ڵایە‌تی
-    نە‌رمین عوسمان - وە‌زیری كاروباری ژنان
گرافیکی دووەم

خشتەی (3)


سەرچاوە؛ 
-    دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق... کورد لە پرۆسەی حوکمڕانیدا، چاپخانەی پاندا، سلێمانی، چاپی یەکەم 2025. 
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20250918193348656697&lng=1

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand