Draw Media

ئەمریكا: پێویستە حكومەتێكی میانڕەو لە عێراق پێكبهێنرێت

ئەمریكا: پێویستە حكومەتێكی میانڕەو لە عێراق پێكبهێنرێت

2018-08-15 12:52:23


(درەو میدیا):
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك  وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختدەكاتەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی میانڕەو لە عێراقدا.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پۆمپیۆ هەوڵەكانی هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عێراقی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا بەرزنرخاندووە .
هەروەها پۆمپیۆ جەختیشیكردەوەتەوە لەسەر بایەخی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی میانڕە و لە عێراقدا بەپێی وادەی دەستوریی كە وەڵامی ویست و داواكارییەكانی گەلی عێراق بداتەوە.
بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئاماژەی بەوەشداوە كە مایك پۆمپیۆ ستایشی ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوی هاوبەشی هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە لەددژی داعش كردووە و جەختیشیكردوەتەوە لەسەر پشتگیری ئەمریكا لە عێراقێكی بەهێز و گەشەسەندوو و خاوەن سەروەریی.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand