سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتێكی نوێ‌ لە شاری رەققەی سوریا دامەزرێنرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئازار 2018

پارتێكی نوێ‌ لە شاری رەققەی سوریا دامەزرێنرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ 

پارتێكی نوێ‌ لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانی شاری رەققەی سوریاوە دامەزرێنرا كە ماوەیەكە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەهاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە دەست رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی " داعش" رزگاركراوە.
پارتە نوێكە ناوی " پارتی سوریای دوارۆژ" ە و  هەموو پێكهاتەكانی شاری رەققە لەخۆدەگرێت و كۆنگرەی دامەزراندنیشی لە شاری رەققە بەڕێوەچوو رۆژی سێشەممە " ئیبراهیم قەفتان"  بە سەرۆكی ئەو پارتە هەڵبژێردرا.
ئیبراهیم قەفتان 51 ساڵ لە نەتەوەی عەرەب و خەڵكی شاری مەنبجە و كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی بەیروت تەواوكردووە و بەهۆی بیروبۆچونە سیاسییەكانیەوە لەلایەن حكومەتی سوریاوە دەستگیركراوە و ساڵی 2014  ماوەی مانگ و نیوێكیش لە شاری باب لەلایەن داعشەوە دەستگیركراوە و شوباتی ساڵی رابردووش بە هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی دەسەڵاتی خۆسەری دیموكراتی مەنبج هەڵبژێدرا.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی " هاوارنیوز" لینا بەرەكات ئەندامی پارتی سوریای دواڕۆژ دەڵێت " دۆخی سوریا و ململانێكانی ئێستای سوریا و دەستوەردانی دەرەكی و ئیقلیمی و ئامادەنەبوونی هێزێكی سیاسی بۆ ئاراستەكردنی گەلی سوریا و بۆ چارەسەركردنی كێشەی سوریا بووە هۆی خستنەڕووی بیرۆكەی دامەزراندنی پارتێك كە نەتەوەكان تێپەڕێنێت."
بەوتەی لینا بەرەكات پارتی سوریای دواڕۆژ جیاوازە لە هەموو پارتەكانی تری سوریا و بڕوای بە یەكسانی نێوان ژن و پیاو هەیە و هەوڵدەدات بۆ یەكگرتوویی خاكی سوریا و هەموو دەستوەردانێكی دەرەكی رەتدەكاتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 21 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
١٦ ئاب ٢٠٢٦

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە