بەرهەمهێنان له چوارچێوهی گرێبهستهکانی گهنێڵ ئەنێرجی تورکی

2025-08-12 18:10:00
راپۆرتی: درەو
🔻 بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای "گهنێڵ ئەنێرجی"ی تورکی لە نیوەی یەکەمی سالێ (2025)، لە سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتیانەی هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە تێدا پشکدارە (پشکداربوو)، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەم جۆرە بووە؛
🔹 ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لەناوچەی گرێبەستی تاوکێ بەتێکڕا لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووە بە (78 هەزار و 400) بەرمیل نەوتی رۆژانە، بە جۆرێک لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025) تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بووە لە (82 هەزار و 81) بەرمیل نەوت، بەڵام لە چارەکی دووەمی ساڵدا بە تێکڕای ڕۆژانە بڕی (7 هەزار و 321) بەرمیل نەوت و بە ڕێژەی (9%) دابەزیوە بۆ (74 هەزار و 760) بەرمیک نەوتی ڕۆژانە.
🔹 بەتێکڕا هەر بەرمیلێک نەوت نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە (33) دۆلار فرۆشراوە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا (72) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک.
🔹 داهاتی کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025) بڕی (35.8 ملیۆن) دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2024) بڕی داهاتی کۆمپانیاکە (37.6 ملیۆن) دۆلار بووە.
🔹 ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە دەرچوون لە مۆڵەتی سارتا و قەرەداغ و تەق تەق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پەسەندکراوە بە کەمترین بەرکەوتنی پاشماوەی بەرپرسیارێتی.
داهات و بەرهەمی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لەکێڵگه نهوتییهکانی ههرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی (2025)
بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)، لەو کێڵگە نەوتییانەی کاری تێدا دەکات، بە تایبەتیش کێڵگەی نەوتی تاوکێ تێکڕای ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە گەیشتووە بە (78 هەزار و 400) بەرمیل نەوتی رۆژانە، بە جۆرێک لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025) تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بووە لە (82 هەزار و 81) بەرمیل نەوت، بەڵام لە چارەکی دووەمی ساڵدا بە تێکڕای ڕۆژانە بڕی (7 هەزار و 321) بەرمیل نەوت و بە ڕێژەی (9%) دابەزیوە بۆ (74 هەزار و 760) بەرمیک نەوتی ڕۆژانە.
هەروەها کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە داهاتی کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025) بڕی (35.8 ملیۆن) دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2024) بڕی داهاتی کۆمپانیاکە (37.6 ملیۆن) دۆلار بووە.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی گەنێڵ ئەنێرجی بەتێکڕا لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوت بە (33) دۆلار فرۆشراوە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا (72) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک.
کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، دوای کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەنێویشیدا کێڵگەی نەوتی تاوکێ وایکرد بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی تێیدا ڕابگیرێت بەهۆی ئەو زیانانەی بەریکەوتبوو. دوای هەڵسەنگاندنی زیان، کار لەسەر پلانێکی گونجاو دەکەین بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.
ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە دەرچوون لە مۆڵەتی سارتا و قەرە داغ و تەق تەق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پەسەندکراوە بە کەمترین بەرکەوتنی پاشماوەی بەرپرسیارێتی. هەردوو بڕەی پارەی وەرگیراو و خەرجکراو لەلایەن حکومەتی هەرێم لە ئەنجامی دەرچوون لە سارتە و قەرەداغ و تەق تەق کەمیکردووە و پوختەی پارەی وەرگیراو نزیکەی (50 ملیۆن) دۆلار بووە.
جێی ئاماژەیە هەردوو کێڵگەکانی (تەق تەق و سارتە) کە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی کاری تێدا دەکردن، لە دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە (25/3/2023)ەوە بە پێی بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە نەکراوەتەوە، بۆیە تا ئێستا هیچ بەرهەمێکیان نەبووە.
گهنێڵ ئەنێرجی له کێڵگه نهوتییهکانی ههرێمی کوردستان
حکومهتی ههرێمی کوردستان گرێبهستی لهگهڵ کۆمپانیای "گهنێڵ ئەنێرجی"ی تورکی ههیه له ههر یهک کێڵگهکانی (تاوکێ، تهق تهق، سارتە و قهرهداغ)، سێ کێڵگەی یەکەمیان لە پێش بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرهەمهێناندا بوون. بەڵام لە دوای (25/3/2023) بەرهەمهێنان لەو کێڵگانەش ڕاگیراوە، بەڵام تەنها کێڵگەی نەوتی (تاوکێ) بەرهەمێنانی تێدا دەکرێت.
یەکەم؛ کێڵگهی تاوکێ
هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی (DNO)ی نەرویجی و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی (Genel Energy) تورکی لە کێڵگەی تاوکێ خاوەن پشکن. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ(DNO) خاوەنی (75%)ی پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی (25%)ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکێ لە پارێزگای دهۆکە.
دووەم؛ کێڵگەی تەق تەق
ئەم کێڵگەیە دهكهوێته ناحیهی "تهق تهق"ەوە لە قهزای كۆیه، ڕووبهرهكهی (951) كیلۆمهتر دووجایه، پشكهكانی کێڵگەی ناوبراو دابەشبوون بەسەر كۆمپانیای "ئەداکس پیترۆلیۆم" کە (36%)ی پشکەکان و "گهنێڵ ئەنێرجی" توركی (44%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە، لە ئێستادا کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی ڕایگەیاندووە دەرچوونیان لە مۆڵەتی تەق تەق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پەسەندکراوە.
سێیەم؛ کێڵگەی سارتە
کێڵگەی سارتا دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە، "گەنێڵ ئەنێرجی" (30%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. لە ئێستادا کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی ڕایگەیاندووە دەرچوونیان لە مۆڵەتی سارتە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پەسەندکراوە.
چوارەم؛ کێڵگەی قهرهداغ
دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە لە ناوچهی قهرهداغ و خۆرههڵاتی چیای سهگرمه و ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان دهگرێتهوه تا دهگاته دهربهندیخان و ڕووبهری ئهم بلۆكه (846) كیلۆمهتر دووجایه، پێشتر (80%)ی پشكهكانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكەکانی بۆ (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستان مایەوە. بەڵام دوای کشانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە (40%)ی پشکەکانی درابوو بە کۆمپانیای "گهنێڵ ئەنێرجی"ی تورکی. بەڵام تا ئێستا ئەم کێڵگەیە نەگەیشتووە بە بەرهەمهێنان و کۆمپانیا تورکییەکە ڕایگەیاندووە لە دەرچوونیان لە مۆڵەتی قەرەداغ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پەسەندکراوە.
سەرچاوە
Genel Energy PLC: Unaudited results for the period ended 30 June 2025, 05/08/2025;
https://genelenergy.com/regulatory-news-press-releases/
