Draw Media

 هادی عەلی: دەرگای چوار لایەنەكە بەڕووی پارتی و یەكێتییدا كراوەیە  

 هادی عەلی: دەرگای چوار لایەنەكە بەڕووی پارتی و یەكێتییدا كراوەیە  

2018-08-15 06:52:35


 " ئێستا دەرگای چوار لایەنەكە بەڕووی پارتی و یەكێتیدا كراوەیە بۆ گفتوگۆ، چاوەڕوانی ئەوان دەكەین سەردانمان بكەن" ئەمە وتەی د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هاوكات وتەبێژی رەسمی ئەو حزبەیە.
هادی عەلی لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت" پێشتر ئامادەیی نەبوو لەلایەن ئەو چوار لایەنەوە بۆ گفتوگۆ بەڵام دوای كۆبونەوەی چوارلایەنەكە وە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەكە ئێستا دەرگای چوار لایەنەكە بەڕووی پارتی و یەكێتیدا كراوەیە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ، چاوەڕێی ئەوە دەكەین ئەوان سەردانی چوار لایەنەكە بكەن"
سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوودەشڵێت " ئەو دیالۆگە نیشتمانیەی وەك چوار لایەنەكە داوامان كرد مەبەستمان بوو كە ئێمە بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڕۆین حاڵەتێكی نائاسایی لەنێوان لایەنە كوردییەكاندا هەیە یەكێك دەڵێت با دوابخرێت، یەكێكیش دەڵێ بایكۆت، یەكی تر لەگەڵ هەڵبژاردنە، مەبەستمانە هەموو لایەنەكان پێكەوە دابنیشین و چارەسەر بۆ ئەو حاڵەتە نائاساییە بدۆزینەوە."
سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق هادی عەلی دەڵێت "ئەم چوار لایەنە ڕاستە یانزە كورسییان هەیە، ڕاستە ناڕازین لەو ئەنجامانە بەڵام ئەم یانزە كورسیە كاریگەری خۆی هەیە بۆیە وامان بەباشزانی هەر چوار لایەنەكە بەشداری لەپەرلەمانی عیراق بكەین بەڵام سەبارەت بەبەشداری لەحكومەت هێشتا قسەیەكی لەبارەوە نەكراوە."
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand