خەرجی دامو دەزگاو وەزارەتەکانی عێراق لە نێوان (2019 بۆ 2024)

2025-07-29 06:11:48
راپۆرتی: درەو
🔻 بە پێداچوونەوەیەک بە داتای خەرجییەکانی حکومەتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2019 بۆ 2024) دەردەکەوێت؛
🔹 مووچەی گشتی دامو دەزگاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024 بە ڕێژەی 27% زیاد دەکات و بۆ یەکەمجار بەربەستی (60 ترلیۆن) دیناری عێراقی دەشکێنێت، کە دەکاتە 40%ی خەرجییەکانی حکوومەتی عێراق. ئەم خەرجییەش لە شێوەی مووچە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە کاریگەری کارەساتبار لەسەر دۆخی ئابووری عێراق دەبێت.
🔹 تەنها (7) دامەزراوەی حکومەت نزیکەی (93%) کۆی خەرجی مووچەی حکومەتی ناوەندیان پێکهێناوە.
🔹 وەزارەتی ناوخۆی لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە بە پشکی (22%) لە کۆی مووچەی ساڵی 2024، کە خەرجی مووچەی وەزارەتەکە گەیشتووەتە نزیکەی (13 ترلیۆن) دینار.
🔹 وەزارەتی پەروەردە بە ڕێژەی (18%)ی کۆی خەرجی مووچە دەبات، ساڵی 2019 بۆ لە ساڵی 2024 خەرجی تەرخانکراوی موچە بە ڕێژەی (513%) زیادیکردووە.
🔹 خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە (4.58 ترلیۆن) دینارەوە لە ساڵی (2019) بۆ (9.2 ترلیۆن) دینار لە ساڵی 2024 زیادیکردووە، کە دەکاتە ڕێژەی (15.3%)ی کۆی مووچەی حکومەتی ناوەند، بە ڕێژەی گەشەسەندنی (101%).
خەرجی دامو دەزگاو وەزارەتەکانی عێراق لە نێوان (2019 بۆ 2024)
مووچەی گشتی دامو دەزگاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024 بە ڕێژەی 27% زیاد دەکات و بۆ یەکەمجار بەربەستی (60 ترلیۆن) دیناری عێراقی دەشکێنێت، کە دەکاتە 40%ی خەرجییەکانی حکوومەتی عێراق. ئەم خەرجییەش لە شێوەی مووچە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە کاریگەری کارەساتبار لەسەر دۆخی ئابووری عێراق دەبێت. لە ساڵی 2019 خەرجی مووچەی حکومەت (40 ترلیۆن) دینار بووە. لە ساڵی 2024 کۆی خەرجی مووچەی حکومەت دەگاتە (60 ترلیۆن) دینار. لە ماوەی پێنج ساڵدا کۆی خەرجی مووچە بە ڕێژەی (50%) زیادی کردووە. بەبێ ئەوەی هیچ زیادکردنێکی بەرچاو بۆ داهاتی نانەوتی یان خزمەتگوزاری پێشکەشکراو وەک پێویست زیادی کردبێت. (لەم بارەیەوە بڕوانە خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)
بە پێداچوونەوەیەک بە داتای خەرجییەکانی حکومەتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2019 بۆ 2024) ئەوە ڕووندەبێتەوە، کە تەنها (7) دامەزراوەی حکومەت نزیکەی (93%) کۆی خەرجی مووچەی حکومەتی ناوەندیان پێکهێناوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی چڕبوونەوەی دابەشکردنی زۆری خەرجییەکانی بەکاربردنە.
لە پێشەنگی ئەم دامەزراوانە، وەزارەتی ناوخۆیە کە لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە بە پشکی (22%) لە کۆی مووچەی ساڵی 2024، کە خەرجی مووچەی وەزارەتەکە گەیشتووەتە نزیکەی (13 ترلیۆن) دینار، لەکاتێکدا لە ساڵی 2019دا (10.5 تریلیۆن) دینار بووە.
لە دوای وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێژەی (18%)ی کۆی خەرجی مووچە دەبات، بە تەرخانکردنی بڕی خەرچی مووچە لە (1.74 ترلیۆن) دینارەوە لە ساڵی 2019 بۆ (10.7 ترلیۆن) دینار لە ساڵی 2024 زیادی کردووە، ئەمەش بە ڕێژەی (513%) کە زیادبوونی سەرنجڕاکێشە، کە بەرزترین بەرزبوونەوەیە ڕێژەی خەرجییە لەنێو سەرجەم وەزارەتەکاندا.
خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە (4.58 ترلیۆن) دینارەوە لە ساڵی (2019) بۆ (9.2 ترلیۆن) دینار لە ساڵی 2024 زیادیکردووە، کە دەکاتە ڕێژەی (15.3%)ی کۆی مووچەی حکومەتی ناوەند، کە دەکاتە ڕێژەی گەشەسەندنی (101%).
دوای ئەو دامەزراوانەش وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی بەرچاو و (466%)ی زیادبوونی خەرجی مووچەی بەخۆیەوە بینیوە، لە نزیکەی (ترلیۆنێک) دینار لە ساڵی 2019 بۆ (5.9 تریلیۆن) دینار لە ساڵی 2024.
هاوکات ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئۆرگانەکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران، مووچەکانیان بە ڕێژەی (80%) زیادی کردووە، لە (3.5 ترلیۆن) دینارەوە بۆ (6.34 ترلیۆن) دینار زیادی کردووە لە هەمان ماوەی ساڵدا.
لەبەرامبەردا ئەو وەزارەت و پارێزگاریانەی کە ماونەتەوە بە کۆی گشتی تەنها (6.5%)ی کۆی خەرجی مووچەی ناوەند پێکدەهێنن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ژمارانە ئەو وەزارەت و دەستانە ناگرێتەوە کە پشت بە دارایی خۆیان دەبەستن (التمويل الذاتي)، وەک هەندێک لە دامەزراوەکانی وەک وەزارەتی کارەبا و نەوت و پەیوەندییەکان.
بەم شێوەیە، کۆی زیادبوونی تەرخانکردنی خەرجی مووچەی ناوەند لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2024 بە نزیکەی (48%) بووە، ئەم ڕێژە بەرزەی گەشەکردن بارگرانییەکی قورس لەسەر حکومەتەکانی داهاتوو پێکدەهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر بەردەوامیی خەرجییە گشتییەکان و سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی ژمارە (2).
خشتەی ژمارە (2)
