Draw Media

ململانێكانی توركیا و ئەمریكا دەگاتە داخستنی بنكەی ئینچەرلیك ؟

ململانێكانی توركیا و ئەمریكا دەگاتە داخستنی بنكەی ئینچەرلیك ؟

2018-08-14 13:09:53


( درەو میدیا): 
لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا، چاودێرانی هۆشداری دەدەن لەوەی كە لە حاڵەتێكدا ئەگەر بنكەی ئینچەرلیك كە بنكەی سەرەكی هێزی ئاسمانی ناتۆیە لە توركیا و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعشە، دابخرێت، ئەوا ئەنكەرە باجەكەی زۆر بە قورسی دەدات.
دوای ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنكەرە و واشنتۆن كە هەردووكیان ئەندامی ناتۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هۆشداریدایە ئەمریكا و رایگەیاند " ناچاردەبن بەدوی هاوپەیمان و هاوڕێی نوێدا بگەڕێن".
ئەم هۆشدارییەی ئەردۆغان دوای  پەیوەندییەكی تەلەفۆنی هات كە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا ئەنجامیدا و تێیدا چەند پرسێكی ئابوریی و بازرگانی و قەیرانی سوریایان تاوتوێكرد.

ژمارەیەك لە پارێزەرانی نزیك لە حكومەتی توركیا سكاڵایان پێشكەشی دادگای ئەدەنە نزیكترین شاری بنكەی ئینچەرلیك كردووە و داوادەكەن  چەند ئەفسەرێكی ئەمریكی دەستبەسەربكرێن، بەتۆمەتی ئەوەی بەشداربوون لە هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی مانگی تەمموزی 2016ی توركیا.
ئەو پارێزەرانە بە دیاریكراوی داوایانكردووە ژەنەراڵ " جۆزێف ڤۆتێل" فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەسەربكرێت.

میدیاكانی ئەمریكا هەفتەی رابردوو ژمارەیەك بەڵگەنامەیان بڵاوكردەوە و كە ئاشكرایدەكەن، ژمارەیەك لە پارێزەرانی نزیك لە حكومەتی توركیا سكاڵایان پێشكەشی دادگای ئەدەنە نزیكترین شاری بنكەی ئینچەرلیك كردووە و داوادەكەن  چەند ئەفسەرێكی ئەمریكی دەستبەسەربكرێن، بەتۆمەتی ئەوەی بەشداربوون لە هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی مانگی تەمموزی 2016ی توركیا.
ئەو پارێزەرانە بە دیاریكراوی داوایانكردووە ژەنەراڵ " جۆزێف ڤۆتێل" فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەسەربكرێت.
دوای ئاشكرابوونی ئەو هەوڵەی توركیا، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا هەوڵیدا دۆخەكە هێوربكاتەوە و جەختیكردەوە كە پەیوەندیی نێوان هێزەكانی هەردوو وڵات نەگۆڕاوە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی:" بە هەماهەنگییەكی پتەوەوە بەردەوامین لە كاركردن".

فەرماندەی پێشووەی هێزەكانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی " ناتۆ" جیمس ستافریدیس دۆخەكە بە مایەی نیگەرانی دەبینێت و لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی " ئێم ئێس ئێن بی سی " وتی :" زیانی توركیا هەڵەیەكی جیۆسیاسی گەورە دەبێت و پێویستە بتوانین ئەوە رابگرین، بەڵام پێویستە توركیا لەم قۆناغەدا هەنگاوی یەكەم بنێت".

بەڵام فەرماندەی پێشووەی هێزەكانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی " ناتۆ" جیمس ستافریدیس دۆخەكە بە مایەی نیگەرانی دەبینێت و لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی " ئێم ئێس ئێن بی سی " وتی :" زیانی توركیا هەڵەیەكی جیۆسیاسی گەورە دەبێت و پێویستە بتوانین ئەوە رابگرین، بەڵام پێویستە توركیا لەم قۆناغەدا هەنگاوی یەكەم بنێت".
هاوكات بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەكانی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست " جۆشوا  لاندیس" جەخت لەسەر هەمان بۆچوون دەكاتەوە دەڵێت لە قەیراندا لەگەڵ واشنتۆن توركیا زیانی زیاتری بەردەكەوێت.
لاندیس لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " فرانس پرێس"  وتی:" باوەڕم وایە ئینچەرلیك دەمێنێتەوە و دەركردنی ئەمریكا نسكۆیەكی گەورە دەبێت بۆ توركیا و باوەڕم نیە كە ئەردۆغان ئەوەی بوێت.
كڵاوەی ئەتۆمیی
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵی 1951 و لە كاتی توندترین قۆناغی جەنگی سارددا لە باشووری توركیا بنكەی ئاسمانی ئینچەرلیكی بونیادناوە، كە وەك بنكەیەكی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دادەنرێت و 50 كڵاوەی ئەتۆمی تێدا هەڵگیراوە لە چوارچێوەی هێزی بەرپەرچدانەوەی ناتۆدا و چەندین ساڵە ئاسایشی توركیای گەرەنتی كردووە. 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵی 1951 و لە كاتی توندترین قۆناغی جەنگی سارددا لە باشووری توركیا بنكەی ئاسمانی ئینچەرلیكی بونیادناوە، كە وەك بنكەیەكی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دادەنرێت و 50 كڵاوەی ئەتۆمی تێدا هەڵگیراوە.

لە كاتی هێرشەكانی 11 سێپتەمبەری ئەمریكاوە، بنكەی ئینچەرلیك بووەتە بنكەیەكی سەرەكی گەیاندنی هاوكاری لۆجیستی بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان و هەروەها لە 2015ەوە رۆڵێكی گەورەشی گێڕاوە  لە ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا.
بەڵام لەگەڵ زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی توركیا، چەند پسپۆر و شارەزایەت داوادەكەن ئەمریكا كەمتر پشت بە بنكەی ئینچەرلیك ببەستێت و ستیڤن كود لە ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەو بارەیەوە دەڵێت:" ناڵێم كە پێویستە لەسەرمان پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بچپڕێنین، بەڵام ئەو كەرەستەیەی كە توركەكان ئارەزووی دەكەن و زیاتر لە هەر كەرەستەیەكی تر ئاماژەی پێدەدەن ، گەیشتنە بە بنكەی ئینچەرلیك، ئەمەش زیاتر و زیاتر لە بایەخی كەمدەكاتەوە.
بایپارتیزان پۆڵسی سەنتەر بۆ توێژینەوە كە هانی چارەسەری نێوان كۆمارییەكان و دیموكراتەكان دەداتن لەسەر سایتی خۆی نەخشەیەكی ناوچەكەی بڵاوكردەوە و تێیدا هەموو ئەو چارەسەرە گونجاوانەی تێدا دیاریكراوە كە دەكرێن ببنە جێگرەوەی بنكەی ئینچەرلیك بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت هەردوو بنكەی ئاسمانی لە ئوردن و كوەیت.
هەروەها ئاماژەیبەوەشداوە كە قەیران لەگەڵ ئەمریكا لەسەر ئاستی پرۆگرامە سەربازییەكان زۆر لەسەر توركیا دەكەوێت.
لە ماوەی رابردووشدا كۆنگرێسی ئەمریكا رێگریكرد لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا " پێنتاگۆن" كە فڕۆكەی شەڕكەری جۆری " ئێف 16 " رادەستی توركیا بكات، هەتا ئەنكەرە بەڵێن نەدا كە بەردەوام نابێت لە دانوستانەكانی لەگەڵ روسیا بۆ كڕینی سیستمی موشەی ئێس 400 ی دژە فڕۆكە، كە دەبێت نەتوانێت چاودێری  فڕۆكەی جۆری ئێف 35 بكات.
هەروەها توركیا لە ساڵی 2002 ەوە لە كۆنسۆرسیۆمی نێودەوڵەتی بەشدارە كە بودجەی فڕۆكەی ئێف 35 دابیندەكات، بەوەش ئەنكەرە گرێبەستێكی قازانجبەخش بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار لەگەڵ پاكستان لەدەستدەدات بۆ فرۆشتنی 30 هێلیكۆپتەری هێرشبەری دروستكراوی توركیای جۆری تی 129 ئەتاك.
هەواڵنامەی " دیفانیس نیوز" ی تایبەت بە كەرتی بەرگری لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی سەربازی توركیاووە بڵاویكردەوە ئەو فڕۆكەیە چەند پارچەیەكی لە ئەمریكا دروست دەكرێت و واشنتۆن بڕیاردەدات هەناردەی بۆ توركیا رابگرێت، ئەگەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر تێكبچێت.
لە ئاماژەیەكیشدا بۆ پەرۆشی بەرپرسانی توركیا بۆ رێگەگرتن لە گەورەتربوونی كێشەكان لەگەڵ ئەمریكا ، سەرەڕای بەردەوامی شەڕی راگەیاندنن كۆشكی سپی رایگەیاند رۆژی دووشەممە باڵیۆزی ئەمریكا لە واشنتۆن سەردار كیلیچ چاوی بە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جۆن بۆڵتۆن كەوتووە.

سەرچاوە: مۆنتیکارلۆ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand