كێ پارەی بۆری نەوت ئەدات؟
(1).png)
2025-07-25 02:25:05
فه‌رهاد حه‌مزه ، سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور
دوو سه‌رنج له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجام درا زیاتر جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی به‌غدا بوو نه‌وه‌ك رێكه‌وتن به‌ڵام مادام له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو جێگه‌ی دڵخۆشی و پیرۆزباییه .
له‌سه‌رئه‌م رێكه‌وتنه دوو سه‌رنجم هه‌یه :-
1- پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی گه‌وره‌یه چونكه هه‌رێم ژماره‌ی كێڵگه‌كانی دیاریكراوه‌و له‌باری ئاسایی‌دا و به‌بێ كێشه‌ی ته‌كنیكی و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ناتوانن له 300 هه‌زار به‌رمیل زیاتر به‌رهه‌م بهێنن , بۆیه هه‌ر كاتێك كێشه‌ی ته‌كنیكی بێته پێشه‌وه ئه‌وا ناچار گوشار بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانی تر بهێنن تا بگه‌ن به‌و بڕه كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی نازانستیه‌و له ته‌مه‌نی كێڵگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كێڵگه‌ی ته‌قته‌قدا هات و له‌كار كه‌وت .
ده‌بوایه هه‌رێم خۆی پابه‌ند بكردایه به شه‌فافی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی كێڵگه‌كانه‌وه هه‌رچه‌ندێك بوایه به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ گه‌نده‌ڵیه‌ك ڕۆژانه ڕاده‌ستی سۆمۆی بكردایه كه‌به‌مه له‌لایه‌كه‌وه كێڵگه‌كان ده‌پارێزران له‌لایه‌كی تره‌وه متمانه ی نێوان هه‌ردوولا زیاتر ده‌بوو .
2- ئاشكرایه حكومه‌تی عێراق 16 دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ كرێی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت , سه‌رنجه‌كه‌م لێره‌دا ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به بۆری خورماڵه –زاخۆ هه‌نارده‌ی توركیا بكات كێ كرێی ئه‌م بۆرییه ئه‌دات كه خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسیه , بڕوابكه‌ن بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندیم به كه‌سانی باڵاده‌ستی هه‌رێمه‌وه كردووه كه وه‌ڵامه‌كانیان جیاوازن و نا موقنیعن .
