Draw Media

خولی دووەمی دانوستانی نوێنەرانی کورد و رژێمەکەی ئەسەد بەڕێوەدەچێت

خولی دووەمی دانوستانی نوێنەرانی کورد و رژێمەکەی ئەسەد بەڕێوەدەچێت

2018-08-14 11:58:51


( درەو میدیا):
ریاز دەرار, هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات باڵی سیاسی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند هەفتەی رابردوو بۆ ئەنجامدانی خولێكی تری دانوستان لەگەڵ حكومەتی سوریا سەردانی دیمەشقی كردووە.
دەرار راشیگەیاند وەفدەكە لەگەڵ حكومەتی سوریا گفتوگۆی نوێیان لەسەر دەستور و لامەركەزییەت كردووە و لە لێدوانێكیدا بۆ رۆیتەرز وتی:" دانوستان دوورودرێژە" و حكومەتی سوریا پێشنیازی كردووە ئەو ناوچەیەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
جەختیشیكردەوە كە ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی سورە لەسەر پاراستن و مانەوەی پەیكەر و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ناوچەكە لە هەر هەڵبژاردنێكدا كە لە داهاتوودا بكرێت.
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، وەفدەكە كە لە قامیشلۆوە هاتبووە دیمەشق گەڕایەوە بۆئەوەی راوێژی زیاتر بككات و ئاشكراشیكرد بەرپرسانی حكومەتی سوریا چەندین بابەت و پێشنیاریان خستوەتەڕوو كە هێشتا كاتیان نەهاتووە وتی:" ئێمە یەكەمجار پێویستمان بە رێككەوتنێكە لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەكان كە دەكرێت متمانە لە نێوانماندا بونیادبنێت".
هێزەكانی سوریای دیموكرات بەشێ‌ سەرەكی پێكدێت لە یەكینەكانی یەپەگە و یەپەژە و هێزی پێكهاتەكانی تر و بە هاوكاری ئەمریكا رووبەرێكی بەرفراوانی سوریای لە دەستی داعش رزگاركردووە و هەموو رۆژئاوی كوردستان و بەشێكی خاكی باكور و خۆرهەڵاتی سوریای كۆنترۆڵكردووە كە ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە نەوت و ئا و كشتوكاڵ.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand