Draw Media

عەلى باپیر بە سەرۆكى كۆمەڵی دادگەری كوردستان هەڵبژێدرایەوە

عەلى باپیر بە سەرۆكى كۆمەڵی دادگەری كوردستان هەڵبژێدرایەوە

2025-07-19 12:27:24



درەو:
لە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان عەلی باپیر بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.
شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمەڵ لە كۆنگرەی پێنجدا ، عەلى باپیر وەك كاندیدی سەرۆك لەﻻیەن ئەندامانى كۆنگرەوە پێشنیاز كراو  دواتر لەﻻیەن زۆرینەى رِەهاى ئەندامانى كۆنگرەوە دەنگی پێدرایەوە و وەك سەرۆك هەڵبژێدرایەوە. 
عەلی باپیر لە ساڵی 2001 ەوە تا ساڵی 2021 بۆ ماوەی (20) ساڵ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بوو، دوای گۆڕینی ناوی كۆمەڵ و پۆستی ئەمیر، بوو بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆش لە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ دووەم جار بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.

كۆمەڵی دادگەری كوردستان تا ئێستا پێنج كۆنگرەی بەستووە:
-    كۆنگرەی یەكەم: 10-11-12/11/2005 لە سلێمانی ( كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) 
-    كۆنگرەی دووەم: 15-16-17/2010 لە هەولێر  ( كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) 
-    كۆنگرەی سێیەم: 30-31/5 و 1/6/2015 لە هەولێر  ( كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) 
-    كۆنگرەی چوارەم: 18-19/2/2021 لە سلێمانی  ( كۆمەڵی دادگەری كوردستان) 
-    كۆنگرەی پێنجەم: 19-20/2025 لە هەولێر  ( كۆمەڵی دادگەری كوردستان) 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand