كۆمەڵی دادگەری كۆنگرەی پێنجەمی دەبەستێت

2025-07-19 08:12:25
راپۆرت: درەو
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆنگرەی پێنجەمی دەبەستێت بە بەشداری زیاتر لە (900) ئەندام، كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری كۆنگرەی پێداچوونەوەیە بە چوارساڵی رابردووی خۆیدا، بەوەی لە دوو هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان و عێراق كورسی و دەنگەكانی كەمی كردووە.
كۆمەڵی دادگەریی
ئەم حزبە لە بنەڕەتەوە ناوی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بوو، دوای جیابونەوە لە بزوتنەوەی ئیسلامی لە 31/5/2001 دامەزرا، لەدامەزراندنیەوە تائێستا (عەلی باپیر) سەرۆكایەتی دەكات، واتە ماوەی (24 ساڵ)ە سەرۆكەكەی نەگۆڕدراوە.
شوباتی 2021 كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی (چوارەم)ی خۆی لە سلێمانی بەست، لەو كۆنگرەیەدا وەكو یەكەمین حزبی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان پاشگری "ئیسلامی"ی لەخۆی كردەوەو ناوی خۆی لە (كۆمەڵی ئیسلامی)یەوە گۆڕی بۆ (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان)، سەرباری ئەمە ناوی "ئەمیر"ی لە كەسی یەكەمی حزبەكە كردەوەو لەبری ئەوە ناوی "سەرۆك"ی بۆ دانا.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان تا ئێستا پێنج كۆنگرەی بەستووە:
- كۆنگرەی یەكەم: 10-11-12/11/2005 لە سلێمانی
- كۆنگرەی دووەم: 15-16-17/2010 لە هەولێر
- كۆنگرەی سێیەم: 30-31/5 و 1/6/2015 لە هەولێر
- كۆنگرەی چوارەم: 18-19/2/2021 لە سلێمانی
- كۆنگرەی پێنجەم: 19-20/2025 لە هەولێر
لەماوەی دوو كۆنگرەدا كۆمەڵی دادگەری كورسی و دەنگەكانی كەمیكرد، لە هەڵبژاردنی رابردوو كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان لە (7) كورسیەوە بۆ (3) كورسی كەمكردەوە، لە پەرلەمانی عێراق كورسیەكانی لە (2) كورسیەوە بۆ (9 ) كورسی كەمكردەوە.
• كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (64 هەزارو 864) دەنگ و (3) كورسی بەدەستهێنا، بەڵام سەركردایەتی كۆمەڵ بڕیاریدا نەچێتە پەرلەمانی كوردستان بەبیانووی ئەوەی هەڵبژاردن دیزایینكراوە.
• كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2021دا (64 هەزارو 156) دەنگ و (1) كورسی بەدەستهێنا
