هەوڵی لێكنزیكردنەوەی سەدر و مالیكی دەدرێت
2018-08-14 08:39:22
( درەو میدیا):
وتەبێژی ڕەوتی حیكمە ڕایدەگەیەنێت، عەممار حەكیم هەوڵی لێنزیكردنەوەی موقتەدا سەدر و نوری مالیكی دەدات.
نەوفەل ئەبو ڕەغیف، وتەبێژی ڕسمی ڕەوتی حیكمە كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوە، سەرۆكی ڕەوتەكەیان سەرقاڵی لێكنزیكردنەوەی دید و بۆچونەكانی نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و موقتەدا سەدر سەرپەشتیاری هاوپەیمانی سائیرونە.
ئەبو ڕەغیف ئاماژەی بەوەشكردوە، حەكیم گفتوگۆیەكی چڕوپڕی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان دەستپێكردوە و ڕۆژانە بەبەردەوامی كۆبونەوەكانی ئەنجامدەدات.
بابهتی پهیوهندیدار