رێككەوتنی سەرەتایییەو پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت
.png)
2025-07-16 13:00:37
درەو:
لە كۆی گشتی حكومەتی عێراق بە خەرجی موچەو كرێی كۆمپانیاكانەوە مانگانە بڕی (ترلیۆنێك و 100 ملیار) دینار بۆ هەرێم خەرج دەكات، هەرێمی كوردستانیش بە داهاتی (230) هەزار بەرمیل نەوت و (120) ملیار دیناری ناوخۆوە (270) ملیار دینار داهاتی بۆ عێراق دەبێت، سەرەتا موچەی موچەخۆران مانگەكانی (ئایار و حوزەیران ) خەرج دەكرێت و بە "هەژماری من" تەوتینی موچە دەكرێت
رێككەوتنەكەی كراوە رێككەوتنی كۆتایی نیەو سەرەتاییە، تەنیا لە چوارچێوەی (لێكتێگەیشتندا)یە، زیاتر دەروازەیەكە بۆ كردنەوەی دەرەچەی خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لێكتێگەیشتنە لە نێوان هەولێرو بەغداد، بۆ دوو مانگی رابردوو (ئایار و حوزەریان) هەرێمی كوردستان مانگانە (120) ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەكات، دواتر لیژنەیەكی هاوبەش نێوان هەرێم و بەغداد پێداچوونەوە دەكەن و لەسەر ژمارەیەك رێك دەكەون بۆ داهاتی ناوخۆ بۆ ئەوەی مانگانە هەرێم لە چوارچێوەی (50%) رادەستی بەغدادی بكات.
سەبارەت بە نەوت، هەرێمی كوردستان رۆژانە بۆ ماوەی مانگێك بڕی (230) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات و (52) هەزار بەرمیلیش بۆ بەكاربردنی ناوخۆ، دواتر پێداچوونەوەی پێدەكرێت بەوەی بەشی ناوخۆ چەند بێت، بۆ هەر بەرمیلێك نەوتیش (16) دۆلار خەرج دەكرێت.
بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوانەی (درەو) قسەی لەگةڵ كردوون لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی (5 و 6)ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەزوویی خەرج دەكات، موچەش دەبێت تەوتین بكرێت، بەڵام تەوتینەكە لە رێگای "هەژماری من"ەوە دەكرێت، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، موچەكە راستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لە رێگای هەژماری منەوە دابەشی دەكات، واتا لە رێگای بەغدادەوە نابێت.
ئەوەی هەرێمی كوردستان رادەستی دەكات:
- (230) هەزار بەرمیلی رۆژانە
- (120) ملیار داهاتی ناوخۆ.
ئەوەی حكومەتی عێراق رەوانەی هەرێمی دەكات:
- (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت
- ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مانگانە (ترلیۆنێك و 30 ملیار) دینار، بەڵام مانگانە (60 -65) ملیار دیناری بۆ قەرز و باجی موچە دەبڕێت نزیكەی (958) ملیار دینار لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێم دەكرێت.
ئەگەر لێكدانەوەیەك بۆ داهاتی نەوت و موچەی موخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت بەم شێوەیە دەبێت
- هەرێمی كوردستان بڕی (230) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات
- سۆمۆ بەرمیلی نەوت بە (65) دۆلار دەفرۆشێت
- كۆی داهاتی رۆژێكی نەوتی هەرێم دەكاتە (230،000 بەرمیل X 65 دۆلار = 14 ملیۆن و 900 دۆلار)
- بۆ مانگێك دەكاتە ( 14،900،000 دۆلار 30 رۆژ = 448 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار) بەواتای نزیكەی (600 ) ملیار دینار
- واتا بەغداد بڕی (600) ملیار دیناری لە نەوتی هەرێمی كوردستان دەست دەكەوێت.
كۆی پارەی بەرهەمهێنانی نەوتی (16) دۆلار بەغداد دەیداتە كۆمپانیاكان دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت.
- (230) هەزار بەرمیلی رۆژانە X 16 دۆلار= 3 ملیۆن و 680 هەزار دۆلار
- مانگانە دەكاتە ( 9 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل X 16 دۆلار= 110 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار نزیكەی (150 ) ملیار دینار
واتا بۆ حكومەتی عێراق:
- (600) ملیار دیناری لە موچە دەست دەكەوێت
- (120) ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ دەست دەكەوێت
- (150) ملیار بۆ كرێی كۆمپانیاكان خەرج دەكات
- (958) ملیار دیناریش بۆ موچە خەرج دەكات.
• واتا هەرێم (720) ملیار دینار داهاتی بۆ عێراق دەبێت
• عێراقیش (ترلیۆنێك و 108 ملیار) دینار بۆ هەرێم خەرج دەكات
• لە گشتیدا نزیكەی (400) ملیار دیناری دەستكەوت دەبێت.
واتا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان:
- بڕی (120) ملیار دینار رادەستی بەغداد دەكات
- بەبەهای (600) ملیار دینار نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات
- (958) ملیار دیناری بۆ موچە بۆ خەرج دەكرێت
- (150) ملیار دینار بۆ كرێی كۆمپانیاكان بۆ خەرجدەكرێت
بەپێی وتەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنەكە سەرەتاییەو لێکتێگەیشتنەکە لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوتە و وەک دەستپێک، حکومەتی فیدراڵی مووچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، دوای ئەم لێکتێگەیشتنە، هەردوو حکوومەت دەچنە نێو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە، ئەوەی کراوە ڕێککەوتنێکی سەرەتاییە.
