چیرۆكی بەناوبانگترین دەموچاوی سەر تۆڕی ئینتەرنێت و خاوەنەكەی
2018-08-13 19:57:24
(درەو میدیا):
ئەو بڵاوكراوە كۆمیدیانەی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێنەوە لە جیهاندا پڕن لە وێنەی دەموچاوێكی ئاسیایی پێكەنیناویی و ئەو دەموچاوەش ئێستا لە جیهاندا بەشێوەیەكی ناوازە ناوبانگی پەیداكردووە و بەكاردەهێنرێت لە زۆر نوسین و پۆستی كۆمیدییدا.
بەكارهێنانی ئەو دەموچاوە پێكەنیناوییە بۆ ماوەی 10 ساڵ هانی زۆری داوی پرسیار لە ناسنامەی خاوەنەكەی و چیرۆكی ئەو گرتەیەشی بكرێت كە لە یەك كاتدا بووەتە سیمبوڵ گاڵتەجاڕیی و زەردەخەنەیەكی راستەقینە.
ئەو كەسەی كە بەهۆی ئەو فۆتۆیەوە بووتە ئایكۆنێكی سەر ئینتەرنێت و ناوبانگێی زۆری بەدەستهێناوە، كەسێكی چینییە بەناوی " یاو مینگ" كە كەس نییە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێی ئاشنا نەبووبێت.
یاو بەو وێنە پێكەنیناوییەی بووەتە ئایكۆنی گاڵتەجاڕی و كۆمیدیا، دوای ئەوەی چەندین ملیۆن نوسینی گاڵتەجاڕی لەسەر زاری ئەمەوەو بەوێنەكەی ئەمەوە بەهەموو زمانەكانی جیهان بڵاوكرانەوە.
یاو مینگ یاریزانی تۆپی باسكەیە و چینییە و تەمەنی 38 ساڵە و لە ئەمریكا دادەنیشێتن 12ی سێپتێمبەری 1980 لە شاری شەنگەهای لە دایكبووە و هەرزوو لە یاری تۆپی باسكەدا ئەستێرەی گەشایەوە.
میانگ لە تەمەنی 13 ساڵیدا پەیوەندیی دەكات بە تیمی تازەپێگەیشتوانی شەنگەهای شاركس و ساڵی 1998 بووە یاریزانی تیپی یەكەمی یانەكە، دوای پێنج وەرزە رووی كردە جیهانی پیشەگەریی و پەیوەندی كرد بە یانەی هیۆستن رۆكێتسی خولی ئەمریكییەوە و هەتا دیسەمبەری 2011 یاری بۆ ئەو یانەیە كرد و پاشان بە تەواوەتی وازی لە یاریكردن هێنا .
جارێك لە جاران بەشێوەیەكی هیستریی پێكەنینی ئەو یاریزانە چینییە دەتەقێتەوە و فۆتۆیەكی دەگیرێت و دواتر لە حوزەیرانی 2010 واتە دوای ساڵێك بەسەریدا فۆتۆكە لە سایتی " میمات" دەگۆڕدرێت بۆ وێنەیەك كە بە قەڵەمی رەساس كێشرابێت و دوای ئەوەش لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی سەر تۆڕی ئینتەرنێتەوە لە جیهاندا بەكارهێنرا و بەهەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.