سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەردۆغان: برا كوردەكان، پێكەوە دادەنیشین

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تەمموز 2025

ئەردۆغان: برا كوردەكان، پێكەوە دادەنیشین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەردۆغان:
? ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە، توركیا بەهێزتزە، لاپەڕەیەكی نوێمان لە مێژووی توركیا هەڵدایەوە 
? ئەوەی دوێنێ‌ بەڕێوەچوو كۆتایی بە قۆناغی (47) ساڵەی جەنگ هێنا 
? حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا بانگەشەی نەهێشتنی "تیرۆر"یان كرد، بەڵام نەیانتوانی ئەو كارە بكەن
? ئەی برا كوردەكان، كاتێك كە چەك بوونی نەماوە پێكەوە دادەنیشین و قسەدەكەین
? دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كوردی سوریاو عێراق بەرەو پێشەوە بەرین
? ئاكپارتی و مەهەپەو دەم پارتی پێكەوە بڕیارمانداوە ئەم پرۆسەیە ئەنجامبدەین 
درەو: 
رەجەب تەیب ئەردۆغان:
?لەماوەی (30) ساڵی رابردوودا كارەساتی گەورەمان بەسەردا هاتووە.
? (47)ساڵ پێش ئێستا رێكخراوێك دروستبوو، لەوكاتەوە (10) هەزار سەربازی وڵاتەكەمان گیانیان لەدەستداوە لەم جەنگەدا.
? حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا بانگەشەی نەهێشتنی "تیرۆر"یان كرد، بەڵام نەیانتوانی ئەو كارە بكەن.
? هەموومان هەوڵدەدەین پێكەوە ئەو دۆخە تێپەڕنین، كە سەقامگیری توركیای تێكداو زیانێكی ئابوری گەورەمان لێكەوت.
? لەوكاتەوە هاتوونینەتە دەسەڵات هەوڵی كۆتایهێنانمان بەو دۆخە داوە، لەلایەك خزتمان كردووە، لەلایەك روبەڕوی "تیرۆر" بوینەتەوە.
? لەلایەن حكومەتیشەوە هەڵە هەبوو، هەندێك سیاسەت "تیرۆر"ی زیادكرد.
? لەدەرەوەی سنورەكانمان بەهەموو شێوەیەك هێزی خۆمان بڵاوپێكردووەو ئەو ناوچانەمان بەتەواوی كۆنتڕۆڵكرد.
? لەگەڵ بەڕێز دەوڵەت باخچەلی ئەو قۆناغەمان دەستپێكردو ، رێكخراوی پەكەكە لەسەر بانگەوازەكەی ئیمرالی خۆی هەڵوەشاندەوەو دوێنیش ئەو رێورەسمەی بەڕیوەچوو.
? ئەوەی دوێنێ‌ بەڕێوەچوو كۆتایی بە قۆناغی (47) ساڵە هێنا، لە دوێنێەوە ئەو قۆناغە تێپەڕی.
? ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە، توركیا بەهێزتزە، لاپەڕەیەكی نوێمان لە مێژووی توركیا هەڵدایەوە.
? دڵنیابن لەوەی هیچ كەسێك لە توركیادا شكۆی ناشكێت و هیچ كەسێك مافی ناخورێت.
? لە نزیكەوە چاودێری هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەكان دەكەین كە ببێتە مایەی راگرتنی خوێنڕشتن و فرمسێكی دایكان و بەهێزكردنی برایەتی. 
? رێزو پێزانیمانمان بۆ بەڕێز باخچەلی و بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە لەم لەڕێگایە كاریان كردووەو كەس بۆی نییە لە هەوڵەكانتان كەمبكاتەوە.
? ئێمە لەگەڵ بەرێز باخچەلی و هاوڕێكانی هەموو ژیانی خۆمان تەرخانكرد لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری توركیا.
? ئێمە گرنگی ئەم رێگەیە باش دەزانین، هیچ كەس نەترسێت و دوودڵ نەبێت و نیشانەی پرسیار دروست نەكات.
? هەموو هاوڵاتیانی توركیا بە كوردو تورك و عەرەبەوە قازانجیان كردو سوودمەندبوون.
? ئومێدی ئەمڕۆمان زۆر زیاترو گەورەترە لە ئومێدی دوێنێ‌، دوودڵی نیگەرانی بەجێبهێڵن.
? كاتێك كوردو تورك و عەرەب پێكەوە دەبن هیچ هێزێك ناتوانێت ڕوبەڕویان بێتەوە، ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات هۆكارەكەی ئەوەیە پێكەوەنین.
? مێژوو دووبارە دەبێتەوە، ئەمڕۆ كوردو تورك هیچ بەربەستێكیان لەبەردەمدا نامێنێت و باوەش بەیەكتردا دەكەن.
? ئەمڕۆ توركیای گەورە و بەهێز خۆرەكەی سەرهەڵدەدات.
 ? ئەمڕۆ دووبارە قسەكە دەكەینەوە، بەڵام بەچەكەكان نا بەڵكو بەخۆشەویستیەوەو هەموو كێشەو ناكۆكییەكان چارەسەر دەكەین.
? ئەمڕۆ هەموو هاوڵاتیانی توركیا هاونیشتمانی پلەیەكن و، هەموومان یەك میللەتین لە بازنەی توركیادا.
? ئەی برا كوردەكان، كاتێك كە چەك بوونی نەماوە پێكەوە دادەنیشین و قسەدەكەین، پێكەوە كێشەكان چارەسەر دەكەین.
? ئەمڕۆ لەپەرلەمانی توركیادا كۆمسیۆنێك دروست دەكرێت، ئەوەی پێویست بكات ئەنجامیدەدات، هەموو كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت.
? لەماوەیەكی نزیكدا هەر هەموومان پێكەوە ئەم پرۆسە گرنگە لە پەرلەمانی توركیا بەسەركەتووانە پێكەوە بەڕێدەكەین.
? بۆ كێشەی كورد لە سوریاو عێراق دادەنیشین و لەگەڵ ئەوانیش كێشەكانمان چارەسەر دەكەین.
? دەمانەوێت برا كوردەكانمان لە سوریا بە ئاشتی و سەقامگیری بژین.
?دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كوردی سوریاو عێراق بەرەو پێشەوە بەرین.
? لەگەڵ حكومەتی سوریا بە پەرۆشەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە هەنگاو دەنێنین.
? ئاكپارتی و مەهەپەو دەم پارتی پێكەوە بڕیارمانداوە ئەم پرۆسەیە ئەنجامبدەین و كێشەكان چارەسەر بكەین.
? ئێتسا قۆناغێك نیە ناكۆكی دروست بكەین، دەست لەناو دەست دەبین و پێكەوە توركیایەكی بەهێز بونیاد دەنێین.
? هەوڵی ئێستامان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر نییە، بەڵكو بۆ بونیادنانی توركیایەكی بەهێزە.
? هەر كەس دژی ئەم پرۆسەیە بێت ئەوەی پێویست بكات بەرامبەری ئەنجامیدەدەین.
? لێرە بەدواوە خوێن ڕشتن نابینین، فرمێسكی دایكەكان نابینین.
? سوپاسی كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ هاوكاریتان لەم پرۆسەیە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 13 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)