دەقی رەشنوسەكەی هەرێم لەبارەی نەوت و موچە
.png)
2025-07-08 17:56:34
رەشنوسی حكومەتی هەرێم لەبارەی چارەسەری پرسی نەوت و داهاتە ناوتیەكان و مووچەی فەرمانبەران:
یەكەم: رادەستكردنی نەوت
قۆناعی یەكەمی رادەستكردنی نەوت:
پێشنیازی یەكەم:(لەحاڵەتی بەشداریپێكردنی كۆمپانیاكان)
دەستپێكردنی دەستبەجێ رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بە كۆمپانیای سۆمۆ ( رونكردنەوە: بەرهەمی ئێستا 282 هەزار بەرمیلە 65 هەزار بەرمیلی لێدەكرێت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ، ئەوەش لەڕێگەی لیژنەی پێوانەی هاوبەش).
پێشنیازی دووەم: دەستبەجێ رادەستكردنی بڕی نەوتی بەردەست، كە تێكڕای بە (100) هەزار بەرمیلی رۆژانە دەخەمڵێنرێت، لە نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم بۆ كۆمپانیای سۆمۆ، بەمەبەستی هەناردەكردنی.
2-بەكارهێنانی ناوخۆ لە نەوت: بەركارهێنانی ناوخۆ لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی هەرێمدا بێت (بەڕێوەبەردن و دابەشكردن و پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بڕی 65 هەزار بەرمیلی رۆژانە).
دووەم: داهاتە ناوتیەكان:
1-بەردەوامبونی هەرێم لە رادەستكردنی پشكی خەزێنەی فیدراڵی لە داهاتە ناوتیەكان، بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵی(50%) لە رسورماتی گومرگ و باجی داهات.
2-مقاسە بكرێت لەنێوان پشكی خەزێنەی فیدراڵی و شایستەكانی هەرێم لای حكومەتی فیدراڵی (لە تەرخانكراوی خەرجی بەكاربردن و وەبەرهێنان) پابەندییە داراییەكانی تر( كڕینی غازی سروشتی بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا).
سێیەم: خەرجكردنی مووچەی هەرێم:
پێویستە لەسەر وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەستبكاتەوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیران و مانگەكانی دواتر، تاكاتی پەسەندكردنی بودجەی داهاتوو، لەبەر رۆشنایی بڕیاری دادگایی فیدراڵی.
