Draw Media

بەهۆی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانەوە پارتی كورسیەكەی بەغدای لەدەستدا

بەهۆی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانەوە پارتی كورسیەكەی بەغدای لەدەستدا

2018-08-13 17:54:51


( درەو میدیا):
لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكاندا كە ئەنجامی كۆتاییەكەی راگەیەنرا، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدە دەرچووەكەی لە بەغداد بەناوی ئازاد حەمید شەفی كە لە لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر بوو، کورسییەکەی لەدەستداو ژنێك چوەتە شوێنەكەی.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق  ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری راگەیاند، بەپێی ئەو ئەنجامانە  ئازاد حەمید شەفی كە لایەنگری پارتی دیموكراتی كوردستانە و كاندیدی ژمارە 53 ی لیستی (سائیرون)ی موقتەدا سەدربوو لە بەغداد، دەنگی پێویستی بەدەستهێناو دەرچوو، هەروەك هێمن هەورامی راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەوكات رایگەیاند، كاندیدێكیان بەناوی ئازاد شەفی لە لیستی " سائرون"ی موقتەدا سەدردا لە بەغداد هەبووە و بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكان (6153) دەنگی بەدەستهێناوە و دەرچووە.
ئازاد حەمید شەفی پیشتر لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكی شارەوانی مەندەلی بووە، بەڵام پێش پرۆسەی ریفراندۆم لە پۆستەكەی لابراو لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر خۆی كاندیدكردبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand