Draw Media

" هەرێم رۆژانە 282 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت"

" هەرێم رۆژانە 282 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت"

2025-07-05 09:24:01


 

درەو: 
سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
🔹حكومەتی عێراق داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە، پابەندبێت بە یاسای بودجەی گشتی عێراق.
🔹داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە، پابەندبێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.
🔹هەرێم بە بەغدادی راگەیاندووە، ئەو نەوتەی بەرهەم دەهێنرێت رێژەی (282) هەزار بەرمیلە، لەكاتێكدا هەرێم رۆژانە زیاتر لە (400) هەار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.
🔹لەگەڵ ئەوەشدا بەغداد وتویەتی ئەو بڕەمان قبوڵەو رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی بكەن، بەڵام هەرێم دەیەوێت تەنها (50) هەزار بەرمیلی رۆژانە رادەستی بەغداد بكات.
🔹هەرێم بە بەغدادی وتووە، رۆژانە پێویستی بە (115) هەزار بەرمیل نەوتە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ، كە پێكەوە دەكاتە (165) هەزار بەرمیل و بەنیازە (120) هەزار بەرمیلەكەی تریش خۆیان مامەڵەی پێوە بكەن و نەیدەن بە بەغداد.
🔹لە سەدا (90) ئەو كۆمپانیایانەی كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی كۆبونەتەوە، رازین بە داواكارییەكانی، بۆیە هەر بیانویەك حكومەتەكەی مەسرورو قوباد باسی دەكات، دوورە لە راستیەوە.
🔹بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، هەرێمی كوردستان پێویستی تەنها بە (42) هەزار بەرمیلە.
🔹حكومەتی عێراق پێشنیازی كردووە ئەو (42) هەزار بەرمیلەی رادەست بكرێت، خۆی لقێكی بەرهەمی نەوتی لە هەولێر دەكاتەوەو نرخی نەوت و نەوت بەنزین دەكات بەهەمان نرخی پارێزگاكانی تری عێراق، بەڵام هەرێم رەتیكردووەتەوە.
🔹حكومەتی بەغداد داوای لە هەرێم كردووە تەوتین دەستپێبكاتەوە، بەبێ‌ تەوتین ناكرێت مووچە بنێرن بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەمان رازی نین.
🔹بەغداد دان بە هەژماری مندا نانێت و داوایكردووە لە ماوەی سێ‌ بۆ چوار مانگدا، تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم ژمارە حسابییەكانیان بگوازنەوە بۆ سەر ژمارە حسابیەكان لەبانكە فیدراڵییەكان، بۆ ئەوەی راستەوخۆ مووچە بنێرین بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەرێم ئەمەشی رەتكردووەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand