فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرچوو
.png)
2025-07-03 18:43:10
درەو:
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرکرد.و داواش لە دادگای سلێمانی دەكات بە دەستگیركراوی رادەستیان بكات.
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە یاداشتێکدا داوا لە هێزەکانی پۆلیس دەکات لە هەرشوێنێک ئەحمەد حاجی رەشید بگرن و بیدەن بەدادگا لەبەر ئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
لە نوسراوێكیشدا بۆ دادگای سلێمانی، لە نوسراوێکی تردا دادگای لێکۆلینەوەی هەولێر داوا دەکەن ئەحمەد حاجی رەشید دەستگیر بکەن و بە دەستگیرکراوی رەوانەی دادگای هەولێری بکەن، فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد حاجی رەشید لە دادگای هەولێر لە 2025/6/4 دەرچووە.
پێدەچێت فەرمانەكە پەیوەندی بە لێدوانێكی پێشتری ئەحمەد حاجی رەشیدەوە هەبێت كە بۆ كەناڵی عەهدی داوە سەبارەت بە هەرێمی كوردستان.
لە رونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت کەناڵی عەهد لێدوانێکی منیان شێواندوە، هەواڵەکەیان لابردووەو داوای لێبوردنیان کردووە.
دەقی رونکردنەوەکەی ئەحمەد حاجی رەشید
کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردوەتەوە و دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو ئاگادارکردنەوەیان کەسکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم هەر بۆیە دوای لێبوردنیان کردوو دوو سەرنوسەری گروپەکەشیان لەکار دورخستەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتواوی گروپی تلەگرام وسۆشیال میدیا سڕیەوە
احمدی حاجی ڕەشید
