راپۆرتی چاودێری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
.png)
2025-06-29 18:29:35
درەو:
ئامارەكانی توندووتیژی
🔻 بەپێی داتاکانی رێكخراوی هاریكاری یاسایایی ژنان (WOLA) ئەو سکاڵایانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان لە ساڵی (2024) لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون ژمارەیان (13 هەزار و 17) سکاڵایە بەم جۆرە؛
🔹 هەولێر (3 هەزار و 596) سکاڵا
🔹 دهۆک (3 هەزار و 221) سکاڵا
🔹 سلێمانی (3 هەزار و 522) سکاڵا
🔹 گەرمیان (912) سکاڵا
🔹 ڕاپەڕین (850) سکاڵا
🔹 سۆران (479) سکاڵا
🔹 زاخۆ (437) سکاڵا
سەرەتا
ڕۆژی 28-6-2025 رێكخراوی هاریكاری یاسایایی ژنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دواین راپۆرتی خۆی لەسەر چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی خستەروو.
لە كۆنگرەكەدا زیاتر لە 30 ناوەندو پەیامنێر و دەزگای راگەیاندن ئامادەبوون كە تیایدا ناوەرۆكی راپۆرتەكە و ئامار، راپرسی و پێشنیاروو راسپاردەی تایبەت بەلایەنە پەیوەندیدارەكان لەلایەن ئەندامانی پرۆژەكەوە خرانەروو.
لەم راپۆرتەماندا و جیاواز لە راپۆرتەكانی پێشووتریان بەشێكی تایبەت هەبوو بە چاودێری كاروبارەكانی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان و گەشەپێدان و رۆڵیان لە جێبەجێكردنی یاساكەدا، هەروەها چەندین لایەنی تر وەكو لیژنەكانی ئاشتەوایی، رۆڵی وەزارەتی كاروباری ئاینی، رۆڵی دەزگاكانی راگەیاندن و گرنگی بەبابەتكردنی یاساكە لەناو سەرجەم كۆلێژە جیاوازەكاندا.
لەكۆتایشدا ئاماری تایبەت بە كێشە خێزانیەكان و راپرسی تایبەت لەسەر یاساكە و راسپاردەو پێشنیار بۆ لایەنە پیەوەندیدارەكان و بۆ رای گشتی خرانەروو.
ئەمەش یەكێكە لە چالاكیانەی كە ساڵانە رێكخراوەکە بە هاوكاری رێكخراوی NED ئەمریكی ئەنجامی دەدات.
لێرەدا گرنگترین ئامارەکانی ڕێکخراوی ناوبراو تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ئامارەكانی توندووتیژی لە ساڵی 2024 دخەینەڕوو
یەکەم: ئاماری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان ساڵی 2024
بەپێی ئەو سکاڵایانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان لە ساڵی (2024) لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون ژمارەیان (13 هەزار و 17) سکاڵایە بەم جۆرە؛
1. هەولێر (3 هەزار و 596) سکاڵا
2. دهۆک (3 هەزار و 221) سکاڵا
3. سلێمانی (3 هەزار و 522) سکاڵا
4. گەرمیان (912) سکاڵا
5. ڕاپەڕین (850) سکاڵا
6. سۆران (479) سکاڵا
7. زاخۆ (437) سکاڵا
لە بارەی وردەکانی ئامارەکانی دیکە لە خشتەی (1) بڕوانە
دووەم: ڕاپرسی
تەوەری دووەمی ڕاپۆرتەکەی رێكخراوی هاریكاری یاسایایی ژنان لە كۆنگرە رۆژنامەوانیدا دەرەنجامی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوەکەبوو لەسەر چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی خستەروو بەم شێوەیە بوو کە لە خشتەی ژمارە (2)دا ڕونکراوەتەوە
راسپاردە و پێشنیارەكان
1. كاربكرێت لەپێناو بەبابەتكردنی یاساكە لەناو سەرجەم كۆلێژەكان.
2. دروستكردنی پەیوەندیەکی باش لەنێوان سەرجەم وەزارەتەکان (ناوخۆ-پەروردە-خوێندنی باڵا-تەندروستی-ئەوقاف)تاوەکو لە هەموو وەزارەتەکان کار لەسەریاساکە بکرێت.
3. كاربكرێت لە پێناو بە بابەتكردنی یاساكە لەناو سیستەمی پەروەردە و قوتابخانەكان.
4. كاربكرێت لەسەر بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەسەر یاساكە لەلایەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان.
5. یەكخستنی میكانیزمی كاركردنی لیژنەكانی ئاشتەوایی لەسەرجەم ناوچەكان.
6. زیادكردنی رۆڵی میدیا و بەهێزكردنی رۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری.
7. هەمواركردنەوەی یاساكە بەجۆرێك رێگە بدات بە رەوانەكردنی كەیسكان بۆ بەردەم لیژنەی ئاستەوایی پێش تۆماركردنی سكاڵاو ناردنی بۆ دادگاكان.
8. زیادكردنی ژمارەی ژنانی لێكۆڵەر لە نووسینگە و بەرێوەبەرایەتی و بنكەكان بەتایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە.
