زیاتر لە (6 ملیارو 361 ملیۆن) دۆلار داهاتی نەوتی عێراق

2025-06-24 14:06:29
(درەو):
وەزارەتی نەوتی عێراق داتای هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی داتاكە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی رابردوودا بریتی بووە لە (101 ملیۆن و 630 هەزارو 925) بەرمیل. داهاتی نەوت لە مانگی ئایار گەیشتوەتە زیاتر لە (6 ملیارو 361 ملیۆن و 636 هەزار) دۆلار.
نەوتی هەناردەكراوی مانگی ئایار بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر ناوچە نەوتییەكانی عێراقدا:
• هەناردەی نەوتی كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق: 100 ملیۆن و 365 هەزارو 335 بەرمیل
• هەناردەی نەوت لە كێڵگەی (گیارە)وە: 955 هەزارو 684 بەرمیل
• هەناردەی نەوت بۆ ئوردن: 309 هەزارو 906 بەرمیل
بابهتی پهیوهندیدار
