Draw Media

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2025)دا

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2025)دا

2025-06-22 09:35:51


شیكاری: درەو

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ ڕاپۆرتی مانگانەی یەک لەدوای یەک داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛
🔹 تا مانگی ئازاری ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (27 ترلیۆن و 249 ملیار) دینار بووە. نزیک لە (24 ترلیۆن و 912 ملیار) دیناری بە رێژەی (91%) داهاتی نەوت و نزیکەی (2 ترلیۆن و 337 ملیار) دیناری بە رێژەی (9%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (28 ترلیۆن و 139 ملیار) دینار بووە، کە (95%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (5%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 وەزارەتەکە بە زیاتر لە (3 ترلیۆن و 86 ملیار) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ بە بڕی نزیک لە (2 ترلیۆن و 355 ملیار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و نزیک لە (2 ملیار و 856 ملیۆن) دینار بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە و زیاتر لە (728 ملیار و 647 ملیۆن) دینار بۆ حکومەتی هەرێم بە نێردراوە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (3%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (890 ملیار و 668 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
🔹 نزیکەی لە (2 ترلیۆن و 210 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (144 ملیار) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار پتر لە (11 ملیار و 414 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران زۆرتر لە (2 ترلیۆن و 54 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.

داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2025)دا

وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ ڕاپۆرتی مانگانەی یەک لەدوای یەک داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان
یەکەم؛ تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2025) 
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە بۆ سێ مانگی یەکەمی (2025) بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی ئازاری (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (3 ترلیۆن و 86 ملیار و 377 ملیۆن و 84 هەزار و 681) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
1.    بە بڕی (2 ترلیۆن و 354 ملیار و 873 ملیۆن و 405 هەزار و 530) دینار و بە ڕێژەی (76.3%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
2.    بڕی (2 ملیار و 855 ملیۆن و 937 هەزار) دینار بە ڕێژەی (0.1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
3.    بڕی (728 ملیار و 647 ملیۆن و 742 هەزار و 151) دینار بە ڕێژەی (23.6%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (3ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)


دووەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025

بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 248 ملیار و 764 ملیۆن و 196 هەزار و 553) دینار، بەجۆرێک بڕی (24 ترلیۆن و 911 ملیار و 906 ملیۆن و 926 هەزار و 849) دیناری بەڕێژەی (91%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (2 ترلیۆن و 336 ملیار و 857 ملیۆن و 269 هەزار و 704) دیناری بەڕێژەی (9%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)


سێیەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو و سێی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (28 ترلیۆن و 139 ملیار و 432 ملیۆن و 252 هەزار و 518) دینار، بەجۆرێک بڕی (26 ترلیۆن و 662 ملیار و 428 ملیۆن و 661 هەزار و 44) دیناری بەڕێژەی (95%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 477 ملیار و 3 ملیۆن و 591 هەزار و 474) دیناری بەڕێژەی (5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)

چوارەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان و چاکسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (ترلیۆنێک و 477 ملیار و 3 ملیۆن و 591 هەزار و 474) دیناری بەڕێژەی (5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (40 ملیار و 146 ملیۆن و 330 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (3%) بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (291 ملیار و 253 ملیۆن و 393 هەزار و 928) دیناری بە ڕێژەی (20%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (255 ملیار و 863 ملیۆن و 552 هەزار و 731) دیناری بە ڕێژەی (17%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (740 ملیار و 618 ملیۆن و 966 هەزار و 180) دیناری بە ڕێژەی (50%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (149 ملیار و 121 ملیۆن و 347 هەزار و 693) دیناری بۆ بە ڕێژەی (10%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).
خشتەو چارتی ژمارە (4)


پێنجەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (28 ترلیۆن و 139 ملیار و 432 ملیۆن و 252 هەزار و 518) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 248 ملیار و 764 ملیۆن و 196 هەزار و 553) دینار.
واتە بڕی (890 ملیار و 668 ملیۆن و 55 هەزار و 965) دیناری بەڕێژەی (3%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
خشتەو چارتی ژمارە (5)

 

شەشەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2025
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 209 ملیار و 931 ملیۆن و 333 هەزار و 314) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (144 ملیار و 397 ملیۆن و 94 هەزار و 734) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (164 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (11 ملیار و 414 ملیۆن و 497 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (14 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 54 ملیار و 119 ملیۆن و 741 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 865 ملیار و 39 ملیۆن و 268 هەزار و 216) دیناری بە ڕێژەی (91%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (189 ملیار و 80 ملیۆن و 472 هەزار و 942) دیناری بە ڕێژەی (9%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (6)).
خشتەی ژمارە (6)


سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
https://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand