Draw Media

توانا سەربازی و مرۆیی و داراییەکانی ئێران و ئیسرائیل

توانا سەربازی و مرۆیی و داراییەکانی ئێران و ئیسرائیل

2025-06-15 08:38:32



شیكاری: درەو

🔻 پاڵپشت بە پێگەی داتاکانی (Global Fire Power) بۆ ساڵی (2025) بەشێوەیەکی گشتی لە ڕووی هێز و توانای سەربازییەوە هەردوو وڵات نزیکن لە یەکترەوە، بە جۆرێک لەسەر ئاستی (145) وڵاتی جیهان ئێران لە ڕیزبەندی (16)یەم و ئیسرائیل ڕیزبەندی (15)ی گرتووە؛
🔹 لە ڕووی توانای مرۆیی و هێزی وشکانییەوە ئێران لە پێش ئیسرائیلەوەیە.
🔹 لە ڕووی توانای دارایی و بودجەی بەرگریی و هێزی ئاسمانییەوە ئیسرائیل لە پێش ئێرانەوەیەوە.
🔹 لە ڕووی هێزی دەریاییەوە ئێران کە هەندێک کەل پەلی سەربازی لەپێش و لە هەندێکی دیکەدا ئیسرائیل لە پێشەوەیە.
🔹 لەم ڕاپۆرتەدا بە شێوەی گرافیک تواناو جیاوازییە سەربازییەکانی هەردوو وڵات بە وردی ڕونکراوەتەوە...

 یەکەم؛ توانا مرۆییەکانی ئێران و ئیسرایل
پاڵپشت بە پێگەی داتاکانی (Global Fire Power) بۆ ساڵی (2025) بەشێوەیەکی گشتی لە ڕووی هێز و توانای سەربازییەوە هەردوو وڵات نزیکن لە یەکترەوە، بە جۆرێک لەسەر ئاستی (145) وڵاتی جیهان ئێران لە ڕیزبەندی (16)یەم و ئیسرائیل ڕیزبەندی (15)ی گرتووە. 
بەڵام جیاوازییەکی زۆر لە نێوان توانا مرۆییەکانی ئێران و ئیسرائیل هەیە لە ڕووی؛ 
1.    ژمارەی دانیشتوانی ئێران (88 ملیۆن و 386 هەزار و 937) کەسە، ڕیزبەندی (17)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە  ڕیزبەندی (92) ە بە بوونی (9 ملیۆن و 402 هەرزار و 617) کەس. بەم پێیە جیاوازی نێوانیان (78 ملیۆن و 984 هەزار و 320) کەسە.
2.    هێزی کاری بەردەست لە ئێران (49 ملیۆن و 496 هەزار و 685) کەسە، ڕیزبەندی (15)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە  ڕیزبەندی (91) ە بەبوونی (3 ملیۆن و 949 هەرزار و 99) هێزی کاری بەردەست. بەم پێیە جیاوازی نێوانیان (45 ملیۆن و 547 هەزار و 586) کەسە.
3.    ژمارەی ئەوانەی لە وڵاتی ئێران لەبارن بۆ خزمەتکردن بە (41 ملیۆن و 541 هەزار و 860) کەس مەزەندە دەکرێن، ڕیزبەندی (14)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە  ڕیزبەندی (89) ە بەبوونی (3 ملیۆن و 281 هەرزار و 513) کەس کە دەتوانن خزمەت بکەن. بەم پێیە جیاوازی نێوانیان (38 ملیۆن و 260 هەزار و 347) کەسە.
4.    ساڵانە لە ئێران تێکڕای ئەوانەی دەگەنە تەمەنی پێگەیشتن ژمارەیان (ملیۆنێک و 414 هەزار و 191) کەسە و لەم ڕووەوە ڕیزبەندی (16)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا تێکڕای ئەوانەی لە ئیسرائیل دەگەنە تەمەنی پێگەیشتن ژمارەیان (131 هەزار و 637) کەسە بە ڕیزبەندی (85)یەمین، واتە جیاوازی نێوان هەردوو وڵات (ملیۆنێک و 282 هەزار و 554) کەسە.
5.    ئەو هێزەی لەئێستادا چالاکن و کاردەکەن لە ئێران ژمارەیان بە (610 هەزار) کەس مەزەندە دەکرێن و لەم ڕووەوە ڕیزبەندی (8)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا ئەوانەی لە ئیسرائیلدا چالاکن ژمارەیان (170 هەزار) کەسە بە ڕیزبەندی (31)یەمین، واتە جیاوازی نێوان هەردوو وڵات (440 هەزار) کەسە.
6.    لە ڕووی هێزی کاری یەدەگەوە لە ئێران ژمارەیان بە (350 هەزار) کەس مەزەندە دەکرێن و لەم ڕووەوە ڕیزبەندی (20)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا ئەوانەی لە ئیسرائیلدا بە ‌هێزی کاری یەدەگ دێنە هەژمار (465 هەزار) کەسن بە ڕیزبەندی (16)یەمین، واتە جیاوازی نێوان هەردوو وڵات (115 هەزار) کەسە.
7.    هێزی نیمچە سەربازی لە ئێران ژمارەیان بە (220 هەزار) کەس مەزەندە دەکرێن و لەم ڕووەوە ڕیزبەندی (10)یەمنی گرتووە، لە کاتێکدا ئەوانەی لە ئیسرائیلدا بە ‌هێزی نیمچە سەربازی دێنە هەژمار (35 هەزار) کەسن بە ڕیزبەندی (26)یەمین، واتە جیاوازی نێوان هەردوو وڵات (185 هەزار) کەسە.

توانای مرۆیی بە گرافیک

دووەم؛ توانا داراییەکانی ئێران و ئیسرایل
لەچەند ڕوویەکەوە هەریەک لە ئێران و ئیسرائیل توانای دارایی جیاوازیان هەیە بەجۆرێک؛ 
1.    بودجەی بەرگری ئێران ساڵانە (15 ملیار و 450 ملیۆن) دۆلارە، ڕیزبەندی (25)ی نێو (145) وڵاتی جیهانی گرتووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە ڕیزبەندی (17)یەمینە بە تەرخانکردنی بڕی (30 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ساڵانە. بەم پێیە جیاوازی نێوانیان (15 ملیار و 50 ملیۆن) دۆلارە.
2.    قەرزی دەرەکی ئێران (4 ملیار و 136 ملیۆن و 926 هەزار) دۆلارە، ڕیزبەندی (23)ی نێو (145) وڵاتی جیهانی گرتووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە ڕیزبەندی (104)یەمینە بە بڕی قەرزی (148 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلار. بەم پێیە جیاوازی نێوانیان (144 ملیار و 365 ملیۆن و 74 هەزار) دۆلارە.
3.    یەدەگی دراوی بیانی ئێران (120 ملیار و 600 ملیۆن) دۆلارە، ڕیزبەندی (24)ی نێو (145) وڵاتی جیهانی گرتووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە ڕیزبەندی (17)یەمینە بە بڕی یەدەگی دراوی بیانی (204 ملیار و 661 ملیۆن) دۆلار. بەم پێیە جیاوازی نێوانیان (84 ملیار و 61 ملیۆن) دۆلارە.
4.    هێزی کڕینی ئێران بەراورد بە ئیسرائیل بەرزەو بە ڕیزبەندی (22)ەم و (ترلیۆنێک و 440 ملیار) دۆلار دێت لە کاتێکدا هێزی کڕینی ئیسرائیل (471 ملیار و 30 ملیۆن) دۆلار خەمڵیندراوە بە ڕێزبەندی (51)یەمین و جیاوازی نێوانیان (968 ملیار و 9070 ملیۆن) دۆلارە.
توانای دارایی بە گرافیک


سێیەم؛ هێزی ئاسمانی ئێران و ئیسرایل
هەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل توانای توانا چەکی ئاسمانی جۆراو جۆریان هەیە، بەڵام لە ڕووی توانای زۆربەی جۆرەکانی فڕۆکەو هێزی ئاسمانییەوە، ئیسرائیل تواناکانی لە پێش ئێرانەوەیە، بۆ نمونە؛
1.    ئیسرائیل (611) فڕۆکەی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئێران (551) دانەی هەیە.
2.    ئیسرائیل (240) فڕۆکەی جەنگی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئێران (188) دانەی هەیە.
3.    ئیسرائیل (38) فڕۆکەی هێرشبەری تایبەتی هەیە، بەڵام ئێران (21) دانەی هەیە.
4.    ئێران (87) فڕۆکەی گواستنەوەی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئیسرائیل (13) دانەی هەیە.
5.    ئیسرائیل (159) فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنانی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئێران (103) دانەی هەیە.
6.    ئەو فڕۆکانەی ئەرکی تایبەت و هەستیار ئەنجام دەدەن، ئیسرائیل (19) فڕۆکەی هەیە بەڵام ئێران (10) دانەی هەیە.
7.    ئیسرائیل (14) فڕۆکەی تانکەری ئاسمانی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئێران (6) دانەی هەیە.
8.    ئیسرائیل (147) هێلیکۆپتەری جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئێران (128) دانەی هەیە.
9.    ئیسرائیل (48) هێلیکۆپتەری هێرشبەری جەنگی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام ئێران (13) دانەی هەیە.

توانای ئاسمانی بە گرافیک

چوارەم؛ هێزی وشکانی ئێران و ئیسرایل
وەک لە گرافیکەکەدا هاتووە، هەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل توانای چەکی وشکانی جۆراو جۆریان هەیە، بەڵام لە ڕووی تواناوە زۆربەی جۆرو چەکەکانی وشکانییەوە، ئێران تواناکانی لە پێش ئیسرائیلەوەیە، بۆ نمونە؛
1.    ئێران بە بوونی (403) تانکی جۆراوجۆرەوە لە پێش ئیسرائیلەو (هەزار و 703) تانکی هەیە،  بەڵام ئیسرائیل (هەزار و 300) دانەی هەیە.
2.    ئێران بە بوونی (29 هەزار و 840) بارهەڵگری زریپۆشی جۆراوجۆرەوە لە پێش ئیسرائیلەو (65 هەزار و 825) زریپۆشی هەیە، بەڵام ئیسرائیل (35 هەزار و 985) دانەی هەیە.
3.    ئێران بە بوونی (40) تۆپهاوێژی خودکاری جۆراوجۆرەوە لە پێش ئیسرائیلەو (392) تانکی هەیە، بەڵام ئیسرائیل (352) دانەی هەیە.
4.    ئێران بە بوونی (هەزار و 899) تۆپهاوێژی ڕاکێشراوی جۆراوجۆرەوە لە پێش ئیسرائیلەو (2 هەزار و 70) تۆپهاوێژی هەیە،  بەڵام ئیسرائیل (171) دانەی هەیە.
5.    ئێران بە بوونی (هەزار و 334) پرۆژیکتۆری موشەکی موبایلی جۆراوجۆرەوە لە پێش ئیسرائیلەو (هەزار و 517) پرۆژیکتۆری موشەکی موبایلی هەیە،  بەڵام ئیسرائیل (183) دانەی هەیە.
توانای وشکانی بە گرافیک

پێنجەم؛ هێزی دەریایی ئێران و ئیسرایل
وەک لە گرافیکەکەدا هاتووە، هەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل توانای چەکی دەریایی جۆراو جۆریان هەیە، بەڵام لە ڕووی تواناوە دەریاییەوە، ئێران لە هەندێک توانادا لە پێش ئیسرائیلەوەیە، لە هەندێکی دیکەشدا ئیسرائیل لە پێش ئێرانەوەیە، بۆ نمونە؛
1.    ئێران (107) هێزی کەشتیوانی هەیە، بەڵام ئیسرائیل (62) هێزی کەشتیوانی هەیە.
2.    ئێران (20) ژێر دەرایایی هەیە، بەڵام ئیسرائیل (5) ژێر دەریایی هەیە.
3.    ئێران (7) کەشتی جەنگی هەیە، بەڵام ئیسرائیل کەشتی جەنگی نیە.
4.    ئیسرائیل (7) کەشتی کورفیتات (جۆرێکی نوێی کەشتی جەنگییە) هەیە، بەڵام ئێران (3) دانەی هەیە.
5.    ئیسرائیل (46) کەشتی گەڕۆکی هەیە، بەڵام ئێران (21) دانەی هەیە.
6.    ئێران (1) کەشتی مین (الغام)ی هەیە، بەڵام ئیسرائیل کەشتی منیی نیە.
توانای دەریایی بە گرافیک

سەرچاوە:
https://www.globalfirepower.com/countries-comparison-detail.php?country1=iran&country2=israel

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand