Draw Media

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی 2023 و 2024

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی 2023 و 2024

2025-06-14 09:19:04


شیكاری درەو

🔻 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵانی و 2023 و 2024؛
🔹 داهاتی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (3.8%) گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (140 ترلیۆن و 774 ملیار) دینار.
🔹 داهاتی نەوتی لەساڵی (2023) لە (125 ترلیۆن و 882 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (1.3%) گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (127 ترلیۆن و 536 ملیار) دینار. هاوکات داهاتی نانەوتی لە (9 ترلیۆن و 799 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (35%) گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (13 ترلیۆن و 237 ملیار) دینار.
🔹 خەرجی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (5.7%) زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (150 ترلیۆن و 527 ملیار) دینار.
🔹 خەرجی بەکارخستن لەساڵی (2023) لە (118 ترلیۆن و 242 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (5.9%) زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (125 ترلیۆن و 214 ملیار) دینار. هاوکات خەرجی وەبەرهێنان لەساڵی (2023) لە نزیکەی (24 ترلیۆن و 193 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (4.6%) زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (25 ترلیۆن و 313 ملیار) دینار.
🔹 بڕی کورتهێنان لە ساڵی (2023) لە (6 ترلیۆن و 754 ملیار) دینارەوە، بە ڕێژەی (44.4%) لە ساڵی (2024) زیادی کردووەو گەیشتووە بە (9 ترلیۆن و 753 ملیار) دینار.

 

یەکەم؛ داهاتی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە مانگانە داهات و خەرجی گشتی عێراق بڵاو دەکاتەوە، دواترین ڕاپۆرتیشی کۆتایی ساڵی (2024) لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی (2025) بڵاوکردەوە؛
داهاتی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار 266 ملیۆن و 200 هەزار) دینار بووە، بۆ ساڵی (2024) بە بڕی (5 ترلیۆن و 92 ملیار و 389 ملیۆن و 959 هەزار) دینار و بەڕێژەی (3.8%) گەشەی کردووەو گەیشتووە بە (140 ترلیۆن و 774 ملیار 106 ملیۆن و 159 هەزار) دینار، داهاتی گشتی عێراق دوو سەرچاوەی سەرەکی پێکیدەهێنت، ئەوانیش؛
1.    داهاتی نەوتی لەساڵی (2023) لە (125 ترلیۆن و 882 ملیار و 218 ملیۆن و 233 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (1.3%) و بە بڕی (ترلیۆنێک و 654 ملیار و 182 ملیۆن و 195 هەزار) دینار گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (127 ترلیۆن و 536 ملیار 400 ملیۆن و 428 هەزار) دینار. 
2.    داهاتی نەوتی لەساڵی (2023) لە (9 ترلیۆن و 799 ملیار و 47 ملیۆن و 964 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (35.1%) و بە بڕی (3 ترلیۆن و 438 ملیار و 657 ملیۆن و 769 هەزار) دینار گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (13 ترلیۆن و 237 ملیار 705 ملیۆن و 728 هەزار) دینار. 
خشتەی ژمارە (1)


دووەم؛ خەرجی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
خەرجی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار 636 ملیۆن و 299 هەزار) دینار بووە، بۆ ساڵی (2024) بە بڕی (8 ترلیۆن و 91 ملیار و 709 ملیۆن و 977 هەزار) دینار و بەڕێژەی (5.7%) گەشەی کردووەو گەیشتووە بە (150 ترلیۆن و 527 ملیار 346 ملیۆن و 277 هەزار) دینار، خەرجی گشتی عێراق بەسەر دوو سێکتەری سەرەکیدا دابەش دەبێت، ئەوانیش؛
1.    خەرجی بەکارخستن لەساڵی (2023) لە (118 ترلیۆن و 242 ملیار و 777 ملیۆن و 445 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (5.9%) و بە بڕی (6 ترلیۆن و 971 ملیار و 266 ملیۆن و 608 هەزار) دینار گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (125 ترلیۆن و 214 ملیار 44 ملیۆن و 54 هەزار) دینار. 
2.    خەرجی وەبەرهێنان لەساڵی (2023) لە (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (4.6%) و بە بڕی (ترلیۆنێک و 120 ملیار و 443 ملیۆن و 371 هەزار) دینار زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (25 ترلیۆن و 313 ملیار 302 ملیۆن و 223 هەزار) دینار. 
خشتەی ژمارە (2)


سێیەم؛ سەرڕێژو کورتهێنان لە خەرجی و داهاتی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا داهاتی گشتی عێراق لەساڵی (2023) بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار 266 ملیۆن و 200 هەزار) دینار، بەڵام خەرجی گشتی لەساڵی (2023) بریتی بووە لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار 636 ملیۆن و 299 هەزار) دینار بووە، بەم پێیەش بڕی کورتهینان لە ساڵی ناوبراو بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 754 ملیار و 410 ملیۆن و 100 هەزار) دینار.
بەڵام لە ساڵی (2024) داهاتی گشتی بریتی بووە لە (140 ترلیۆن و 774 ملیار 106 ملیۆن و 159 هەزار) دینار، لە کاتێکدا خەرجی گشتی گەیشتووە بە (150 ترلیۆن و 527 ملیار 346 ملیۆن و 277 هەزار) دینار، بەم پێیەش بڕی کورتهینان لە ساڵی ناوبراو بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 753 ملیار و 240 ملیۆن و 118 هەزار) دینار.
کەواتە بڕی کورتهێنان لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024) بە بڕی (2 ترلیۆن و 998 ملیار و 830 ملیۆن و 18 هەزار) دینار و بە ڕێژەی (44.4%) زیادی کردووە.
خشتەی ژمارە (3)


چوارەم؛ خەرجی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
بە شێوەیەکی گشتی خەرجی وەبەرهێنان لەساڵی (2023) لە (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (4.6%) و بە بڕی (ترلیۆنێک و 120 ملیار و 443 ملیۆن و 371 هەزار) دینار زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (25 ترلیۆن و 313 ملیار 302 ملیۆن و 223 هەزار) دینار، لەسەر ئاستی کەرتەکانیش بەم شێوەیە بووە؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ؛ لە ساڵی (2023) بڕی (488 ملیار و 53 ملیۆن و 578 هەزار) دینار بۆ کەرتی کشتوکاڵ خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (54%) دابەزیوە بۆ (224 ملیار و 449 ملیۆن و 459 هەزار) دینار.
2.    کەرتی پیشەسازی؛ لە ساڵی (2023) بڕی (11 ترلیۆن و 788 ملیار و 816 ملیۆن و 95 هەزار) دینار بۆ کەرتی پیشەسازی خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (16.5%) زیادی کردووە بۆ (13 ترلیۆن و 739 ملیار و 568 ملیۆن و 969 هەزار) دینار.
3.    کەرتی گواستنەوەو گەیاندن؛ لە ساڵی (2023) بڕی (3 ترلیۆن و 126 ملیار و 285 ملیۆن و 294 هەزار) دینار بۆ کەرتی گواستنەوە و گەیاندن خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (4%) دابەزیوە بۆ (3 ترلیۆن و 2 ملیار و 796 ملیۆن و 707 هەزار) دینار.
4.    کەرتی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری؛ لە ساڵی (2023) بڕی (7 ترلیۆن و 379 ملیار و 74 ملیۆن و 602 هەزار) دینار بۆ کەرتی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (4.7%) دابەزیوە بۆ (7 ترلیۆن و 33 ملیار و 685 ملیۆن و 423 هەزار) دینار.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن؛ لە ساڵی (2023) بڕی (ترلیۆنێک و 410 ملیار و 629 ملیۆن و 281 هەزار) دینار بۆ کەرتی پەروەردەو فێرکردن خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (7%) دابەزیوە بۆ (ترلیۆنێک و 312 ملیار و 801 ملیۆن و 664 هەزار) دینار.
خشتەی ژمارە (4)


پێنجەم؛ خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
بە شێوەیەکی گشتی خەرجی سێ سەرۆکەیەتییەکەی عێراق (2023) لە (10 ترلیۆن و 870 ملیار و 27 ملیۆن و 16 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (4.5%) و بە بڕی (490 ملیار و 997 ملیۆن و 142 هەزار) دینار زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (11 ترلیۆن و 361 ملیار 24 ملیۆن و 158 هەزار) دینار، بە جۆرێک؛
1.    خەرجی ئەنجومەنی نوێنەران؛ بە هەردوو خەرجی بەگەڕخستن و وەبەرهێنانەوە لە ساڵی (2023) بڕی (582 ملیار و 133 ملیۆن و 655 هەزار) دینار بۆ ئەنجومەنی نوێنەران خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (5.2%) زیادی کردووە بۆ (612 ملیار و 575 ملیۆن و 330 هەزار) دینار.
2.    خەرجی سەرۆکایەتی کۆمار؛ لە ساڵی (2023) بڕی (71 ملیار و 958 ملیۆن و 358 هەزار) دینار بۆ سەرۆکایەتی کۆمار خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (3.6%) کەمی کردووە بۆ (69 ملیار و 374 ملیۆن و 700 هەزار) دینار.
3.    خەرجی ئەنجومەنی وەزیران؛ بە هەردوو خەرجی بەگەڕخستن و وەبەرهێنانەوە لە ساڵی (2023) بڕی (10 ترلیۆن و 215 ملیار و 935 ملیۆن و هەزار) دینار بۆ ئەنجومەنی وەزیران خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (4.5%) زیادی کردووە بۆ (10 ترلیۆن و 679 ملیار و 74 ملیۆن و 128 هەزار) دینار.
خشتەی ژمارە (5)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand