Draw Media

كۆمسیۆنی 23 رۆژی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

كۆمسیۆنی 23 رۆژی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

2018-08-12 13:25:21


( درەو میدیا): 
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمدا، رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرا كە لە كاتژمێر 12:00ی شەوی چوارشەممە 5/9/2018 دەستپێدەكات و 48 كاتژمێر پێش رۆژی دەنگدان كە 30ی ئەیلولی 2018 یە، كۆتایی دێت.

بانگەشەی هەڵبژاردن تا كاتژمێر 8:00 بەیانی رۆژی 28/9/2018 بەردەوام دەبێت، واتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 23 رۆژ دەخایەنێت.. 
رۆژی 30/9/2018 هەڵبژاردنی خۆلی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنە بەشدارەكان كێبركێ دەكەن لەسەر بردنەوەی بۆ 111 كورسی پەرلەمانی كوردستان، (100 كورسی گشتی و 11 كورسی كۆتا) كە:  

* ٧٠٩ كەس ناوی خۆیان كاندیدكردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

* ٢٩ لیست و قەوارە ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە

*  كۆی  ژمارەی دەنگدەران ( 3,088,642) 

* بۆ هەڵبژاردنی 21ی ئەیلولی 2013 ژمارەی دەنگدەران ( 2,717,082) دەنگدەرە

* واتا ژمارەی زیادبوو ( 371,560 ) دەنگدەرە

* ناوی 268 هەزار كەس لە تۆماری دەنگدەران دەرهێنراون 

* ناوی 56 هەزار دەنگدەری دیكەش سڕكراون

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand