Draw Media

بەشێك لە حزبەكان بەشدار دەبن و بەشێكیان بایكۆتی دەكەن

بەشێك لە حزبەكان بەشدار دەبن و بەشێكیان بایكۆتی دەكەن

2025-05-30 17:04:53


درەو: 

 پارتی دیموكراتی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەرجەم حزبەكانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەك لە پیرمام كە سبەینێ كاتژمێر (11) بەڕێوەدەچێت و سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و بڕیاری نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، بەشێك لە حزبەكان بڕیاریان داوە بەشداری بەكەن و بەشێكی تریان بڕیاریان داوە بەشداری نەكەن.

*  ئەو حزبانەی بەشداری دەكەن

- پارتی دیموكراتی كوردستان

- یەكێتی نیشتمانی كوردستان

- حزبی شیوعی كوردستان

- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

- بزوتنەوەی گۆڕان (كوردسات) 

 

*  ئەو حزبانەی بەشداری ناكەن

- جوڵانەوەی نەوەی نوێ

- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی

- كۆمەڵی دادگەری كوردستان

- بەرەی گەل

- بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand