Draw Media

وەزارەتی دارایی عێراق: حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە

وەزارەتی دارایی عێراق: حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە

2025-05-29 19:11:12



درەو:
وەزارەتی دارایی عێراق لە رونكردنەوەیەكدا:
سەبارەت بە هەندێك لێدوان و شرۆڤە بۆ نوسراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەبارەی نەناردنی موچەی مانگی ئایار، دەمانەوێت هۆكارەكانی رەوانەكردنی پارە لەم خاڵانەدا رونبكەینەوە:
1-یاسای بودجەی فیدراڵی پەسەندكراو بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025) ژمارەی (13) ساڵی  (2023)، بڕگەكانی پابەندبوونی بەرامبەری حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی دیاریكردووە، هاوكات لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی.
2-لە دەقی یاساكەو بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا، داوا لە حكومەتی هەرێم كراوە داهاتە نەوتی و ناتەوتیەكان رادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات، وەزارەتی دارایش پارە بۆ هەرێم رەوانە بكات، وەزارەتی دارایی پابەندبووە بە یاساكەو بڕیارەكەی دادگا، بەڵام حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە.
3-بەگوێرەی یاسا، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم راپۆرتیان لەبارەی حساباتەكانی حكومەتی هەرێم دەركردووە، روون بووەوە كە داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی حكومەتی فیدراڵ نەكراوە، سەرەڕای ئەوەی دابین كردنی پارە لە وەزارەتی داراییەوە لە چوارچێوەی پشكی دیاركراوی هەرێمدا بووە لە یاسای بودجە، بەڵام حكومەتی هەرێم داهاتەكانی رادەست نەكردووە، ئەوەش بووەتە هۆی تێپەڕاندنی پشكی هەرێم، كە لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە.
4-ئەو پێشێلكردنە وەزارەتەكەمانی ناچار كرد بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی، وەك ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەی سێ‌ ساڵی كارپێكراودا هاتووە.
5-حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە تەوتینی موچە بەپێی یاساو بڕیاری دادگای فیدراڵی، سەرەڕای تێپەڕبونی ماوەیەكی درێژ.
6-بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم بەهۆی پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەران و خانەشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی لە هەرێم، لە ئەنجامی رادەست نەكردنی داهاتە نەوتی و ناوتیەكان بە خەزێنەی گشتی.
7-پابەند نەبوونی هەرێم بە رادەستكردنی نەوتی كێڵگەكانی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، بەپێی یاسای بودجەی گشتی و دەستنەكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوت دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە، زیانی تریلیۆنەها دیناری لە خەزێنەی گشتی داوە، بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی كە لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمەوە دەرچوون.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand