سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حزبی دیموكرات: 12 سەرباز لە شنۆ كوژران

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئاب 2018

حزبی دیموكرات: 12 سەرباز لە شنۆ كوژران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كوژرانی 12ی سەربازی ئێرانی لە سنوری شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند.
بەپێی هەواڵێك كە لەسەر ئەژماری تایبەتی حزبی دیموكرات لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە، لە نزیك شاری شنۆ پێكدادان لەنێوان پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات و سوپای پاسدارانی ئێران رویداوە و لەو روبەڕوبونەوەیەدا 12ی سەرباز كوژراون.
سایتی "سپاە نیوز" لەزاری قەرارگای "حمزە سید الشهدا"هەواڵی رودانی پێكدادانەكەی پشتڕاستكردوە، بەڵام ئسمعەلی خەلیلزادە یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قەرارگاكە رەتیكردەوە هیچ سەربازێك كوژرابێت.
قەرارگای "سەید الشهدا" یەكێك لە گرنگترین قەرارگاكانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانە كە ناوچەی جموجوڵی ئەم قەرارگایە دەكەوێتە پارێزگاكانی ئازەربایجانی غەربی (ورمێ) و كوردستان (سنە) و كرماشان تادەگاتە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا.
سایتی ""سوپاە نیوز" هیچ زانیارییەكی تری لەبارەی پێكدادانەكەی پێشمەگەكانی دیموكرات و سوپای پاسداران ئاشكرانەكردووە تەنیا ئەوە نەبێت هێزەكەی پێشمەرگە بە "گروپێكی وابەستە بە دەزگای هەواڵگری بێگانە" ناودەبات.

ئاژانسی كۆماری ئیسلامیش بەپێچەوانەی حزبی دیموكراتەوە رایگەیاند، 10 پێشمەرگە لە شەڕەكەدا "كوژراون".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە