یەكێتی بەڕەسمی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی كرد
.jpg)
2025-05-21 19:18:40
درەو:
یەكێتی بەڕەسمی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم و وەزیری ناوخۆ و سامانەسروشتییەكانی كردووەو لەبەرامبەر داواكارییەكانی پارتی كە لە كۆبوونەوەی پێشتر پشكەكانی خۆی خستبووە بەردەم یەكێتی و سەرۆكی هەرێم و وەزیری ناوخۆی بۆخۆی دیاری كردبوو.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی یەكێتی لیستی پۆستەكانی لە كابینەی دەیەمی حكومەت رادەستی پارتی كرد:
• پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
• پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان
• پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت
• پۆستی وەزیری ناوخۆ
• پۆستی وەزیری سامانەسروشتییەكان
• پۆستی وەزیری شارەوانی
• پۆستی وەزیری تەندروستی
• پۆستی وەزیری كشتوكاڵ
واتا یەكێتی پێی باشە پارتی پۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمانی جێگری سەرۆكی هەرێمی لابێت و پۆستی سەرۆكی هەرێم و جێگرانی پەرلەمان و حكومەت لای یەكێتی بێت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) پارتی لە كۆبوونەوەكەی دوكان لیستی پۆستەكانی لە كابینەی داهاتوو خستووەتەڕو:
• پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
• پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
• پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان
• پۆستی وەزی ناوخۆ
• پۆستی وەزیری كارەبا
• پۆستی وەزیری سامانەسروشتییەكان
• پۆستی وەزیری پەروەردە
• پۆستی وەزیری كشتوكاڵ
• پۆستی وەزیری ئەوقاف
پارتی پێی باشە یەكێتی پۆستەكانی (سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی هەرێم، جێگری سەرۆكی حكومەت و هەشت وەزارەت وەربگرێت جگە لە وەزارەتەكان ناوخۆ، كارەبا، پەروەردەو تەندروستی)
ئێستا پارتی و یەكێتی لیستی داواكارییەكانیان بۆ پۆستەكان خستووەتە بەردەستی یەكتر و لەمەودوا گفتوگۆی جدی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لە نێوانیاندا دەستپێدەكات.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان (812 هەزارو 794 ) دەنگ و (39) كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، یەكێتی (409 هەزارو 548 ) دەنگ و (23) كورسی بەدەستهێنا.
پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان
- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان
- جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
- جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی حكومەت
- جێگری سەرۆكی حكومەت
- وەزیری ناوخۆ
- وەزیری داد
- وەزیری پێشمەرگە
- وەزیری دارایی
- وەزیری تەندروستی
- وەزیری پەروەردە
- وەزیری ئاوەدانكردنەوە
- وەزیری شارەوانی
- وەزیری خوێندنی باڵا
- وەزیری پلاندانان
- وەزیری رۆشنبیری
- وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
- وەزیری گواستنەوە
- وەزیری ئەوقاف
- وەزیری كارەبا
- وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان
- وەزیری هەرێم بۆكاروباری پێكهاتەكان
- سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
- سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران
