Draw Media

پەكەكە: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەنجامەکانی کۆنگرە بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکرێتەوە

پەكەكە: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەنجامەکانی کۆنگرە بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکرێتەوە

2025-05-09 10:40:04


(درەو):
ڕاگەیاندراوەکەی دیوانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پە*کە*کە:

“کۆنگرەی ١٢ـەمینی پە*کە*کە لە نێوان ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو. کۆنگرەکە بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بوارەکانی خەبات، لە دوو ناوچەی جیاواز بە هاوتەریب لەگەڵ یەکتر بەڕێوەچوو.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پە*کە*کە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووەوە. کۆنگرەکە سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، دیدگا و پێشنیارەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ کۆنگرەکە خوێندەوە و هەڵیسەنگاند. هەروەها ڕاپۆرتی کورتی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەش لە کۆنگرەکە خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا.
لەم چوارچێوەیەدا کۆنگرەی ١٢ـەمینی پە*کە*کە لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، سەبارەت بە کارەکانی پەکەکە بڕیاری گرنگی مێژوویی وەرگرت.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە کە لە مانگی شەهیدان مانگی ئایار بەڕێوەچوو، بەڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانی تێکۆشانی مێژوویی ٥٢ ساڵەی کردەوە. بانگەوازی لە گەلی وڵاتپارێزمان و هەموو هێزە سۆسیالیستە دیموکراتەکان کرد کە بە شێوەیەکی دروست خاوەندارێتی لە  هەموو بەها دیموکراتی و نەتەوەییەکانی تێکۆشانی گەورەی ٥٢ ساڵە بکەن، بەتایبەت خاوەنداریی لە شەهیدەکانمان بکەن و یادیان هەمیشە بە زیندووی بهێڵنەوە.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پە*کە*کە بەڕێز و پێزانینەوە یادی شەهید سری سوورەیا ئۆندەری کردەوە کە لە ئامادەکارییەکاندا یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە ڕەنجێکی زۆری دا. بۆ سەرکەوتنی ئامانجی کۆمەڵگای دیموکراسی و ئاشتی ئەم مرۆڤە هێژایە کە ١٢ ساڵ هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کرد، بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد بە هاوکاریی یەکتر کاربکەن.
ئەنجامەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پە*کە*کە و زانیاری و بەڵگە فراوانەکان لەسەر بڕیارە وەرگیراوەکان، دوای کۆکردنەوەی ئەنجامەکانی هەردوو ناوچە جیاوازەکە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکرێتەوە.
لەسەر ئەم بنەمایانە، لە کەسایەتی یەکەمین شەهیدی گەورەمان هاوڕێ حەقی قەراردا، جارێکی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە. بانگەوازی لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە دیموکراتەکانمان دەکەین کە لە هەموو ناوچەکاندا یادی شەهیدە قارەمانەکانمان بکەنەوەو تێک333ۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بەرز بکەنەوە.

شەهیدان نامرن!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!”
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand