7 ملیارو 716 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت بووە لە مانگی ئازاردا

2025-05-01 11:04:12
(درەو):
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا عێراق بەتێكڕا زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، لەمە زیاتر لە 7 ملیارو 716 ملیۆن دۆلار داهاتی دەستكەوتووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، تێكڕای هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ راگەیاند. بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی نەوت كە پشتبەست بە ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بڵاویكردوەتەوە، لە ئازاری ئەمساڵدا تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتوەتە (106 ملیۆن و 663 هەزارو 211) بەرمیل. تێكڕای داهات بۆ مانگی ئازار بریتی بووە لە (7 ملیارو 716 ملیۆن و 506 هەزارو 660) دۆلار.
هەناردەی نەوت لە مانگی ئازاردا بەمشێوەیە دابەشبووە:
• تێكڕای هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشور: 104 ملیۆن و 740 هەزارو 398 بەرمیل
• هەناردەی كێڵگەی گیارە: 1 ملیۆن و 613 هەزارو 48 بەرمیل
• هەناردەی نەوت بۆ ئوردن (لە نەوتی كەركوك دابین دەكرێت): 309 هەزارو 765 بەرمیل
