Draw Media

مەزڵوم عەبدی لیستی ناوی وەفدی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ئاشكرا دەكات

مەزڵوم عەبدی لیستی ناوی وەفدی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ئاشكرا دەكات

2025-04-12 14:28:58


(درەو):
مەزڵوم عەبدی بۆ یەكەمجار لیستی ناوی ئەندامانی لیژنەی ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریای بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق رادەستكردو، داوا دەكات بەنداوی تشرین لە هێرشەكان بپارێزرێت. 
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شاری حەسەكە لەگەڵ (حسێن سەلامە) سەرۆكی لیژنەی راسپێردراوی حكومەتی دیمەشق بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی (10ی ئازار) نێوان هەردوولا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە كراوە:
•    پێویستیی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و راگرتنی شەڕ لە سوریا، لەنێویاندا پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەكان.
•    پێكهێنانی لیژنە بۆ گفتوگۆ لەبارەی گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەكان لە سەرجەم ناوچەكانی سوریا.
•    ناوی ئەندامانی ئەو لیژنەیە ئاشكرا كرا كە نوێنەرایەتی ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا دەكەن لە دیالۆگ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، كە لەماوەیەكی كەمدا ئەم دیالۆگە دەستپێدەكات، ئەندامانی لیژنەی دیالۆگی ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا (كورد) بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بریتین لە: 
-    فەوزە یوسف
-    عەبدولحامید مهباش
-    ئەحمەد یوسف
-    سەنحەری بەرسوم
-    سوزدار حاجی
-    مەریەم ئیبراهیم لەگەڵ یاسر سلێمان (ئەم دوانە وتەبێژی لیژنەكە دەبن)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand