Draw Media

(شاماران) لە کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش) لە چارەکی چوارەم و کۆی ساڵی 2024

 (شاماران) لە کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش) لە چارەکی چوارەم و کۆی ساڵی 2024

2025-04-01 09:58:48



درەو:

🔻 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی بۆ چارەکی کۆتایی و تەواوی ساڵی 2024؛
🔹 داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2024) بریتی بووە لە (34 ملیۆن و 749 هەزار) دۆلار، لە کاتێکدا لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2023) داهاتی کۆمپانیاکە (20 ملیۆن و 320 هەزار) دۆلار بووە، بەم پێیە داهاتەکەی بڕی (14 ملیۆن و 429 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (71%) زیادی کردووە.
🔹 داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە تەواوی ساڵی (2024) بریتی بووە لە (109 ملیۆن و 392 هەزار) دۆلار، لە کاتێکدا لە ساڵی (2023) داهاتی کۆمپانیاکە (82 ملیۆن و 886 هەزار) دۆلار بووە، بەم پێیە داهاتەکەی بڕی (26 ملیۆن و 506 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (32%) زیادی کردووە.
🔹 تێکڕای بەرهەم لە هەردوو کێڵگەی (ئەتروش و سەرسەنگ) لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2024) بریتی بووە لە (66 هەزار و 400) بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2023) تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکان (45 هەزار و 400) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکان بەتێکڕای ڕۆژانە (21 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (46%) زیادی کردووە.
🔹 لە تەواوی ساڵی (2024)دا لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش)، بە تێکڕای کاری رۆژانە (59 هەزار و 500) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی (2023)دا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکان (39 هەزار و 400) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکان بەتێکڕای ڕۆژانە (20 هەزار و 100) بەرمیل بە ڕێژەی (51%) زیادی کردووە.
🔹 بەرمیلێک نەوتی خاوی هەردوو کێڵگە نەوتییەکە بە کڕیاریانی ناوخۆ فرۆشراوە، لە چارەکی لە تەواوی ساڵی (2024)دا هەر بەرمیلێک نەوت بە بەتێکڕا فرۆشراوە بە (35 دۆلار و 65 سەنت).


بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش) لە چارەکی سێیەم و کۆی ساڵی (2024)
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی: لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2024)دا، داهاتی گشتی کۆمپانیاکە (29 ملیۆن و 425 هەزار) بریتی بووە لە (34 ملیۆن و 749 هەزار) دۆلار، لە کاتێکدا لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2023) داهاتی کۆمپانیاکە (20 ملیۆن و 320 هەزار) دۆلار بووە، بەم پێیە داهاتەکەی بڕی (14 ملیۆن و 429 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (71%) زیادی کردووە.
هاوکات داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە تەواوی ساڵی (2024) بریتی بووە لە (109 ملیۆن و 392 هەزار) دۆلار، لە کاتێکدا لە ساڵی (2023) داهاتی کۆمپانیاکە (82 ملیۆن و 886 هەزار) دۆلار بووە، بەم پێیە داهاتەکەی بڕی (26 ملیۆن و 506 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (32%) زیادی کردووە.
کۆمپانیای شامارانی پترۆلیۆمی کەندی کە پشکی لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش) هەیە، ڕاگەیاندووە؛ تێکڕای بەرهەم لە هەردوو کێڵگەی (ئەتروش و سەرسەنگ) لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2024) بریتی بووە لە (66 هەزار و 400) بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2023) تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکان (45 هەزار و 400) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکان بەتێکڕای ڕۆژانە (21 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (46%) زیادی کردووە.
لە تەواوی ساڵی (2024)دا لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش)، بە تێکڕای کاری رۆژانە (59 هەزار و 500) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی (2023)دا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکان (39 هەزار و 400) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکان بەتێکڕای ڕۆژانە (20 هەزار و 100) بەرمیل بە ڕێژەی (51%) زیادی کردووە.
بەرهەمی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ
کۆمپانیای شامارانی پترۆلیۆمی کەندی کە پشکی لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش) هەیە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2024) (وەک لە خشتە و چارتی هاوپێچدا هاتووە) لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ، بە تێکڕای کاری رۆژانە (36 هەزار و 400) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە بەهان ئاستی ئەو بەرهەمەی کە لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2023)دا بەرهەم هێنراوەو هیچ گەشە یان پاشەکشیەک ڕووی نەداوە.
بەڵام لە تەواوی ساڵی (2024) بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بریتی بووە لە (34 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کاتێکدا لە ساڵی (2023)دا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە (29 هەزار و 600) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە بەتێکڕای ڕۆژانە (4 هەزار و 400) بەرمیل بە ڕێژەی (15%) زیادی کردووە.
بەرهەمی کێڵگەی نەوتی ئەتروش
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2024) لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش، بە تێکڕای کاری رۆژانە (30 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، لە کاتێکدا هەمان ماوەی ساڵی ساڵی (2023)دا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە (9 هەزار) بەرمیل نەوت بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە بەتێکڕای ڕۆژانە (21 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (233%) زیادی کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە تەواوی ساڵی (2024) بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (25 هەزار و 500) بەرمیل نەوتی رۆژانە، لە کاتێکدا لە ساڵی (2023)دا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە (9 هەزار و 800) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە، بەم پێیە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە بەتێکڕای ڕۆژانە (15 هەزار و 700) بەرمیل بە ڕێژەی (160%) زیادی کردووە.

چارت و خشتە


نرخی نەوتی فرۆشراو
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیا نەوتییەکە، فرۆشی نەوت کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش) بۆ بازاڕی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بووە، لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 بە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک (33.74) دۆلار لە هەردوو کێڵگەکە، بە کۆی گشتی (15%) کەمترە لە (39.77) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە چارەکی چوارەمی ساڵی  (2023)، (35.65) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ ساڵی دارایی 2024 (27%) کەمترە لە (48.87) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە ساڵی دارایی (2023)دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand